بۆ ئەوەی شێوەی بگۆڕێت بۆ مایکڵ جاکسۆن، ٣٠ هەزار دۆلار خەرجدەکات

بۆ ئەوەی شێوەی بگۆڕێت بۆ مایکڵ جاکسۆن، ٣٠ هەزار دۆلار خەرجدەکات

گەنجێکی ئەرژەنتینی ٢٢ ساڵ، لەپێناو گۆڕینی شێوەی بۆ مایکڵ جاکسۆن، پارەیەکی خەیاڵی دەدات.

هەندێکجار خۆشەویستی هەوادارێک بۆ ئەستێرەکەی وادەکات ژیانی خۆشی بخاتە مەترسیەوە، بەگوێرەی هەواڵێکی "دەیلی مەیلی" بەریتانیا، گەنجێکی ئەرژەنتینی بەناوی "لیۆ پلانکۆ" تا ئێستا بڕی ٣٠ هەزار دۆلاری لە نەشتەرگەری جوانکاریدا خەرجکردووە، بۆ ئەوەی شێوەی بگۆڕێت بۆ پادشای پۆپ مایکڵ جاکسۆن.

بەپێی زانیارییەکان یەکەم نەشتەرگەری لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا ئەنجامداوە، لەمبارەیەوە باوکی ئەو گەنجە دەڵێت: "دەترسم بەهۆی ئەم نەشتەرگەریانەوە کوڕەکەم لەدەستبدەم، سەرەتا نەمناسیەوە".