ئەپڵ نوێترین مۆبایل بە سێ کامێرای پشتەوە دەخاتە بازارەوە

ئەپڵ نوێترین مۆبایل بە سێ کامێرای پشتەوە دەخاتە بازارەوە

کۆمپانیای ئەپڵ بۆ ئەمساڵ نوێترین مۆبایلی خۆی بەناوی ئایفۆن XI یاخود ١١ دەخاتە بازاڕەوە.

پێگەی دیجیتی تایبەت بە هەواڵە تەکنەلۆجیاکان لە پەڕەی خۆیدا بڵاویکردەوە، یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی مۆبایلی ئایفۆن XI یاخود ئایفۆن ١١، ئەوەیە  سێ کامێرای پشتەوەی هەیە بە کوالێتی زۆر بەرز .

بەگوێرەی زانیارییەکان، دوان لە کامێراکانی پشتەوە لەسەر یەکن وەک مۆبایلی ئایفۆن XS و کامێرای سێیەمیش لە ناوەڕاستە بەڵام لە ریزی بەرامبەری و فلاشێکی لەسەرە.

لەرووی دیزاین و کوالێتی شاشەوە، هاوشێوەی مۆبایلی ئایفۆن XS و پێدەچێت بەهۆی ئەوەی سێ کامێرای پشتەوەی هەیە، نرخی بەرزبێت.

لەئێستادا ئایفۆن ١١ لە هەنگاوی گەشەکردنی ئەندازیاریدایە، ئەمەش دەیسەلمێنێت کە کۆمپانیای ئەپڵ دەتوانێت گۆڕانکاری لە تایبەتمەندی بەرهەمەکانی بکات و بەردەوام بێت لە رکابەری کۆمپانیاکانی دیکە .