ئەندامانی جڤاتی گشتی لە مستەفای سەید قادرو عەلی حەمە ساڵح بە گومانن

ئەندامانی جڤاتی گشتی لە مستەفای سەید قادرو عەلی حەمە ساڵح بە گومانن

قسەو باسەکان لەسەر ئەندام و هەڵسوڕاوە باڵاکانی بزوتنەوەی گۆران لەسەر پارتی بوونیان کۆتای نایەت بۆیە ئەندامانی جڤاتی گشتی داوا دەکەن پۆست بە مستەفای سەید قادر وعەلی حەمە ساڵح نەدرێت .

پاش ئەوەی چەند هەڵسوڕاو پەرلەمانتارێکی بزوتنەوەی گۆڕان ژێر بەژێر کاریان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دەکردو دواتر بەفەرمی پارتی بوونی خۆیان راگەیاند: لە ئێستادا ترسێکی زۆر لای گۆڕان خوازان دروست بووەو پێیان وایە چەند کەسێکی تری دیاری بزوتنەوەکە بوون بە پارتی یاخود مەیلبوون بە پارتیان هەیە بۆیە داوا دەکرێت لەهەر بەرکەوتەیەکی بزوتنەوەی گۆڕان کە ڕیکەوتن بەریان دەکەوێت دووربخرێنەوە.

هەندێک لە ئەندامانی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان داوایان لە چیای نەوشیروان  مستەفا کردووە بۆئەوەی ئەو قسەو باسەی کە لەسەر مستەفای سەید قادرو عەلی حەمە ساڵح هەیە کە نزیکن لە پارتیەوە لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان لابەرن، ئەگەر هەر پۆستێک لەپەرلەمانی کوردستان دیاری کرا بۆ گۆڕان بە نموونە (جێگری/سەرۆکی پەرلەمان) ئەندامانی جڤاتی گشتی دژی پێدانی ئەو پۆستە دەبن ئەگەر بدرێت بە عەلی حەمە ساڵح، بەهەمان شێوە لەسەر مستەفای سەیدا قادریش ئەو ئەندامانەی جڤات کە دژی ئەو پۆستە بون بدرێتە عەلی حەمە ساڵح بەهەمان شێوەش هەڵوێستی خراپ تریان دەبێت دەربارەی پۆستی (جێگری/سەرۆکی حکومەت) کە بدرێتە مستەفای سەید قادر لەبەر ئەوەی ئەو قسەو باسەی کە هەیە لەسەر پارتی بوون لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان لا بچێت.

جێی باسە پێشتر چەند هەڵوڕاوێکی بزوتنەوەی گۆڕان لە پۆستی باڵادا پەیوەندیان بە ڕیزاکانی پارتیەوە کردووە ئێستاش ترسی دووبارە بونەوەی هەمان سیناریۆیان هەیە.