ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە سوید ڕەخنە لە بزوتنەوەکەی دەگرێت

ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە سوید ڕەخنە لە بزوتنەوەکەی دەگرێت

ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە وڵاتی سوید راگه‌یه‌ندراوێك بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت له‌ دۆخی ئێستای بزووتنه‌وه‌كه‌.

هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بزووتنه‌وه‌كه‌ به‌ فه‌رامۆشكردنی رێبازی نه‌وشیروان مسته‌فا تۆمه‌تبار ده‌كات و هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌شداریكردن له‌ حكومه‌تدا ئیدانه‌ ده‌كات و هاوكات ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ ئاشكرای ده‌كات كه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ و په‌یوه‌ندی پێوه‌ نامێنێت.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:

ڕاگەیانراوی هەڵوێستی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە ووڵاتی سوید بۆ ڕای گشتی

بەڕێزان ئێمە وەک ئەنجومەنی ئیستای سوید ، هەرلەدامەزراندی بزووتنەوەی گۆڕانەوە بەبێ دابڕان خۆبەخشانەبە سەرو ماڵ ، بێ دوو دڵی بەبڕوایەکی بەتینەوە بەشداربووین و لە بەرەی گەلدابووین ، لەمێژەوە دەزانین و درکمان کردووە بەتایبەتی لەدوای کۆچی دوایی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گٶڕان ، کەئەو کۆچە دڵ تەزێنە زیاتر بوە دەرفەت و هەلی ڕەخسان بۆهەندێ بەرژەوەند خوازی ناو بزوتنەوەکە ، کە ئەم بزوتنەوەیە لەسەر سکەی خۆی بەلاڕێدا بەرن و بگرە براویشە ، هەر بۆیە ئێمە ٥ ی ٣ ی٢٠١٨ وە بەنامەی فەرمی دەستمان لەکار کێشایەوە ، وە لە ١٠ی مانگی ٣ ی هەمان ساڵ هەمو کارێکی خۆمان ڕاگرتووە ئێستاشی لەگەڵ بێ هیچ وەڵامێکی فەرمیمان وەرنەگرتۆتەوە ، هەرلە بەر بارودۆخی نالە باری ناوبزوتنەوەکەوهەڵبژاردنەکان و ئەخلاقی ڕێکخراوەیی لەڕاگەیاندنەکانەوە بڵاومان نەکردەوە ، ئاراممان گرت و نهێنیەکانمان پاراست وبە یەک ووشەش بەشداریمان نەکردوە ، کەچی بەداخەوە فەرمان بەرێکی حکومی کە بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری سلێمانیە لە لایەن ڕێکخەری ژوری ڕەوەندی کوردیەوە ڕاسپێردراوە کۆبونەوە بەبازنەکان بکات ، سكرتێری ئەنجومەنیش پێی ووتون ئێوە بەچ سفەتێک کۆبونەوە دەکەن چونکە ئێمە تائێستا وەڵاممان وەرنەگرتووە ، ڕێکخەری هەمان ژوور بە کاک عەدنان گلی ووتوە { ئێمە دەرتان دەکەین } ئێوە کۆبونەوەی دژبە ئێمەتان کردوە ، جگەلەم نامەیە دەیان نامەی ناڕە زایەتیمان بۆناردون سەبا رەت بە ڕێزنەگرتنی پەیکەرەی ڕێکخستنەکان ونەبونی لێپرسراوێکی زیندو ولێها تو بۆ ڕێکخستنەکانی ڕەوەندی کوردی ، دەستوەردان لەکارەکانی ئەنجومەن و دانانی پاسەوانی سێبەر لەسەرمان ، دیسان بێ وەڵام بوو ، ئێمە بێمنەتین هیچیشمان وەرنەگرتووە تابترسین لێمان بسەننەوە ، ئێستاش هەواڵو هەڵوێستە کان ئاماژە بەوە دەدەن کە گۆڕان دەچنە حکومەتە تەزویرە کە ی هەردوو حیزبی دەسەڵات دار، کەئەم هەنگاوە دەچێتە خانەی پشتکردن لەگە ل و دەنگدەرانی بزوتنە وەی گۆڕان ، کاتی تەزویرەکەش کردیان بەهەڵا ، بینیمان چۆن خۆیان سوورو مۆر کردبوەوە ، کە لەیەک دەنگ خۆشنابن و وەری دەگرنەوە ، ئەوهەموو بەڵێنەیان دابە بەدەنگدەران کوا دەنگەکانی خەڵک ؟؟ یا نایانەوێ شەربەتە ژەهراویە کەنۆش بکەن ودان بە ڕاستیەکانابنێن ، ئێستاش ئەڵێی نەبایان دیوەو نەباران ، تازەبەتازە پێمان دەڵێن {{{ پارتی پێیان باشە بەشداری حکومەتبین }}} بارەکەڵا لە سیاسەتتان ، کە تائێستاش پارتی و یەکێتیتان نەناسیوە ، ئێمە بێشاردنەوە لامان وایە {{ ئەم گۆڕانەی ئێستا چوونە تە هەمان مەدرەسەکەی پدک و ینک }} ئێمە هیوادارین هەڵەبین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین ، {{{ بائێمەش دەرکراو بین }}} ئێمە هەرلە گەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاگەیەندراوەوە وەک دەستەی ئەنجومەن پەیوەندیمان بەم گۆڕانە ی ئێستاوە نامێنێ وە ئێمە ئازادین لەهەر بیرو ڕایەکی خۆمان و پابە ند نین بە هیچ بڕیارێکی ئەم بزووتنەوەیە{{ وەپێمان وایە مانەوەمان لەناو ئەم بزوتنەوەیەدا بەشدار دەبێن لەکوشتن ولەناوبردنی ڕێبازەکەی کاک نەوشیروان و دژایەتیکردنی }} چونکە وەک ڕۆژی ڕووناک دیارە ئەم گۆڕانە ئەو گۆڕانەی کاک نەوشیروان نیەو ئەم خانەی ڕاپەڕاندنە خانەیەکی سڕن و کارەکان پێچەوانەی بۆچوونەکانی گۆڕانە ڕاستە قێنەکەیە {خانەی ڕاپەڕاندن بۆتان ناکرێ } { بۆتان نابرێ بەڕێوە } بەم حاڵەتانەوە رێکخستنەکانتان چ لەناوەوەو چ لەهەندەران {{ لە قوتابخانەی بێ مامۆستا دەچێ }} ئێوە ئێمەش دەرکەن هەربۆتان چاک ناکرێ ، چونکە خۆتان{ چاک نین } تاڕۆژێ زووتر بڕۆنە ماڵەوە ڕۆژێک زووتر چاک دەبێ دڵنیابن ، باڕۆحی ڕەوان شادیش ئاسودەبێتەوە چونکە دڵنیاین ئێستا چەند نائاسودەیە{ هاوڕێیانی گیانی بەگیانی ڕەوانشاد } {{ ئێوەش هەردوو جڤاتی نیشتیمانی و جڤاتی گشتی }} ئاوڕێک لەبەرپرسیارێتیەکەی سەرشانتان بدەنەوە ، بچنەوە سەرسکەی گۆڕانە کەی پیاوە بیریارە مەزنەکەی گەلی کورد ، ئێمەش هەمیشە پاڵپشت وپشتگیری هەرکەسێکین کە غەمخۆرو دڵسۆزانە ، ببێتە فریا د ڕە سی ئەم بزوتنەوەیە لەبەلاڕێ بردنی بزووتنەوەکە ، هەرکەسێ لەهەوڵدایە یان بەنیازە ببێتە فریاد ڕەسی بزووتنەوەی گۆڕان لە م چە ق بەستووییە و بیکاتەوە بەگۆڕانەکەی کاک نەوشیروان ، ئەوا دەبێ پەیامی شەفافو ڕاشکاوانەو ڕاست گۆیانەیانەیان هەبێ، بە چەند خاڵێک بخرێتە ڕوو بۆ هەمووانی ناو گۆڕان ، کۆتایی بەم سەرکردایەتیە بهێنرێت ، سەرکردایەتیەکی نوێی بەسەلیقەو شارەزاو بە دە ربە ست بۆ بەرەی گەل ونیشتیمان پێک بهێنرێ ، ئەمە بەومانایە نیە خوانەخواستە ئەمان بێ سەلیقەو بێدەربەستن ، بەڵام دەکرێ بەگۆڕانکاری گۆڕان هەستێتەوە سەرپێکانی خۆی ، پەیکەرەی ڕێکخستنەکان ڕێزلێگراوو بە پرنسیپ کراوبن ، بەر پرسەکان ،هەڵسوڕاوان وگۆڕانخوازان پابەندی پرنسیپی ڕێکخراوەیی بن ، لێپرسینەوەلە بەرپرسەکان و لەکارەکانیان وەسنوردارکرنی کارو فەرمانەکانیان بکرێ ، ئەمە دەکاتە دەستوەرنە دان لە کاروباری یەکتر، لە هەمووئۆرگانەکان و ئاستەکانی بەرپرسیارێتیەکان ، زەمینە ڕەخساندن بۆ کۆنفراسی نیشتیمانی و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان ، ئاشکراکردنی داهات و خەرجیەکانی گٶڕان و دیاری کردنی ئۆرگانەکان و کەناڵ و ڕاگەیاندنەکانی بزووتنەوەی گۆڕان . هیوادارین هیچ نیشانەیەکی پرسیارمان لەسەر دا نە نێن ! چونکە وەڵامی خۆمان دەبێ .خۆزگە بەرپرسی ژووری ڕەوەندی کوردی بەرپرسانە مامەڵەی لەتەک بکردینایە تا ئێمەش ئەم نامەیەمان ئاوا بڵاو نەکردایەتەوە،

١/  حەمەعەلی کاکە حەمە بەرپرسی ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆڕان لە سوید

٢/  عەدنان گلی سکرتێری ئەنجومەن

٣/  ئازاد حاجی غەریب بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە

٤/  جاهیدە ساڵح بەرپرسی کاروباری ژنان

٥/  ئەبوبەکر عەلی بەرپرسی دارایی و لۆجستی

ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆڕان لە سوید

٣٠/١١/٢٠١٨