ئەمڕۆ ٣١ ساڵ بەسەر ئەنفالكردنی هاوڵاتیاندا لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە تێپەڕدەبێت

ئەمڕۆ ٣١ ساڵ بەسەر ئەنفالكردنی هاوڵاتیاندا لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە تێپەڕدەبێت

پرۆسەی ئەنفال لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لە بەرواری نۆی شوباتی ساڵی ١٩٨٨ دەستیپێكرد لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ڕۆژی ١٤ـی چواری هەموو سالێك بۆ یادكردنەوەی تاوانەكانی ئەنفال دیاریكراوە.

یەكێكی دیكە لە تاوەنەكانی ڕژێمی بەعس كە لەبەرامبەر كورد ئەنجامیدا تاوانی ئەنفال بوو كە لەبەرواری ٩ـی شوباتی ساڵی ١٩٨٨ دەستیپێكردو ئەمڕۆ یەكشەممە لە سەر مەزاری ئەنفالكراوەكان لە گوندی دێبنەی سنوری گەرمیان مەراسیمی ٣١ هەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفال بەڕێوەبچێت.

لەسەر دیاریكردنی ڕۆژێك بۆ یادكردنەوەی تاوانەكانی ئەنفال، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵی ٢٠٠٧ بڕیاریدا رۆژی ١٤ـی مانگی چوار بكرێتەڕۆژی یادكردنەوەی تاوانەكانی ئەنفال.

جێگەی ئاماژەبۆكردنە پرۆسەی ئەنفال بە هەشت قۆناغدا تێپەڕو تیایدا زیاتر لە ١٨٠ هەزار كەس شەهیدكران و زیاتر لە چوار هەزار گوند وێرانكران و پرسە نەگریسەكەی بەعس لە ٦ـی ئەیلولی ھەمان ساڵیش كۆتایی پێھات.