ئاسایشی هەولێر ئامادەنییە پارێزگاری نەینەوا رادەستی دادگا بکات

ئاسایشی هەولێر ئامادەنییە پارێزگاری نەینەوا رادەستی دادگا بکات

ڕۆژی ٢ـی نیسانی ٢٠١٩ ، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر رایگەیاندوە کە ئامادەنین یاداشتی دەستگیرکردنی پارێزگاری نەینەوا جێبەجێبکەن.

ئاژانسی هەواڵی (مەکین)ـی عێراقی بڵاویکردوەتەوە کە تارق نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر رایگەیاندوە کە ئامادەنین یاداشتی دەستگیرکردنی پارێزگاری نەینەوا جێبەجێبکەن ئەگەرچی ئەو لە ئێستادا لە هەولێرە.

رۆژی ٢١ـی ئازاری ٢٠١٩ ، یەختێک لە پرۆژەیەکی گەشتیاری پارێزگای موسڵ ژێرئاوکەوت و بەو هۆیەوە دەیان کەس بوونە قوربانی، لەسەر کەمتەرخەمی و بەهۆی رووداوەکەوە پەرلەمانی عێراق لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیران، نەوفل ئەلعاگوب، پارێزگاری نەینەوای لە پۆستەکەی دوورخستەوە و دواتریش دادگای نەینەوا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد.