ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر بارهەڵگرێکی دەرماندا گرت

ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر بارهەڵگرێکی دەرماندا گرت

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستیان بەسەر بارهەڵگرێکی دەرماندا گرت، کە بە نیازبووە بارێک دەرمانی نایاسایی بەرەو بەغداد بەرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا، رایگەیاندووە، ئاسایشی سلێمانی لە درێژەی کارو چالاکیەکانی بۆ نەهێشتن و بنەبڕکردنی بازرگانی دەرمان بەشێوەی نایاسایی، دەستیان بەسەر بارهەڵگرێکی جۆری مارسیدسدا گرت کە تیایدا ٢١ جۆر دەرمانی تێدابووە و لەژێر شامپۆ و کەرەستەی پاککردنەوەدا شاردرابوونەوە، کە بە نیازبووە لە هەولێرەوە بەرێی سلێمانیدا بۆ بەغداد ببرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دەست بەسەر دەرمانەکاندا گیراوە و بە مەبەستی پشکنین نموونەیان لێوەرگیراوە و ئەنجامدەرانیش رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە و لێکۆڵینەوەکانیش لەوبارەیەوە بەردەوامن.