چیا و نما لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە بۆ کۆمپانیای گۆڕان

 چیا و نما لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە بۆ کۆمپانیای گۆڕان

ئەوانەی لە نزیکەوە نەوشیروان مستەفایان ناسیبێت، هەروەها ئەو هاونیشتمانی و کەسایەتیی پارتەکانی دیکە بەتایبەتی  بزووتنەوەی گۆڕان، هەموویان لەو راستییە گەیشتبوون، کە نەوشیروان مستەفا چ جۆرە کەسایەتییەکی سیاسیی و مێژووناس بوو، خۆڕایی نەبووو لە نووسینەوەی مێژوودا سەرکەوتووبوو، چونکە نووسینەوەی مێژوو دەستبردنە بۆ هەڵکێشانی ئەو بزمارەی کە لە تابوتی کەسێک، یان گەلێک دەنرێت، تا لەگەڵ رۆیشتن و نەمانی ناوی بە زیندوو بمێنێتەوە. مێژوو تەنیا رابردوو نییە، بەڵکو داهاتووشە، مەبەست لەمە ئەگەر کەسێک بیەوێت مێژوویەکی جوان بۆ خۆی بنووسێتەوە، ئەوا بە کارە جوانەکانی دەمێنێتەوە، ئەمە بۆ گەلێک و نەتەوەیەکیش راستە.

هەموو کەسێک وەکو یەک لە مێژوو و لە گرنگی مێژووش تێناگات چ بۆ گەلێکی بێناسنامەی وەکو کورد، چ بۆ کەسایەتییەکی ناو کۆمەڵگا، بۆیە کاتێک مێژووی کەسێک رەش دەبێت، وەک ئەوە وایە زیاتر بزمار لە تابوتەکەی بدرێت تا بە تەواویی ناوی رەشبێتەوە و نەفرەتی لێبکرێت!  زۆربەی سیاسەتمەدار و روناکبیران، بۆیە مێژووەکانیان رەش و ناشرینە، چونکە لە گرنگیی نووسینەوەی مێژوو نەگەیشتوون، کوڕەکانی نەوشیروان نما و چیا بە پێچەوانەی باوکیانەوە ئیستا خەریکی بازرگانی و کۆکردنەوەی پارەن، ئەم دوو کوڕە لە پشتی کامیراوە خویان داوەتە کاری بازرگانی، پارتیش بە پلان هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەکات.

"چیا و نما چۆن دەستیان داوەتە بازرگانی کردن"

لە ڕێگای ڕەندە خەلیفە کە مێردمنداڵێکی هاوڕێیانە و کۆمپانیایەکی بەناوی کۆمپانیایی (ڕێزە) دروستکردوە، ئەم کۆمپانیاییە لەگەڵ بەرپرسانی بزوتنەوەی گۆران کار دەکات بۆ بەدەستهێنانی کارو پڕۆژەکانی حکومەت لەڕێگای ئەم کارانەوە، دزینی داهاتی پڕۆژەکان و مانگانە دەیان دەفتەر دۆلاری مۆڵ و تەندەرەکانی حکومەت دەچێتە گیرفانیانەوە، ئەوەی کە د.عیزەت صابر سەرۆكی لیژنەی دارایی‌ و ئابووری پەرلەمانی كوردستان لە وەڵامی عەلی حمەساڵح دا وتی: گۆڕان هاوشیوەی یەکێتی و پارتی لەگەندەڵیەوە ئاڵاون، لەمەدا راست دەکات.

لە هەمانکاتدا نما و چیا لەگەڵ رزگاری حاجی کایل و زرنگی کوڕی فاروقی مەلا مستەفا خەریکی بازرگانی کردنن ماوەی ساڵێکە نما و چیا دوو دوکانیان لە بازاڕی حەوزە وشکەکەی سلێمانی بە بڕی ١٤٠ دەفتەر کڕیوە، لێرەدا ئێمە باسی تاپۆکردنی گردەکە ناکەین کە ئەوەش لە سەر نما و چیا تاپۆکراوە.

رەند خەلیفە، هاوڕێ و شەریکی نما و چیا لە چالاکییە بازرگانییەکانیان

رەند خەلیفە، هاوڕێ و شەریکی نما و چیا لە چالاکییە بازرگانییەکانیان

لە ئێستادا نما و چیا مێژووی نەوشیروان مستەفای باوکیان بەلاوە گرنگ نییە، بزووتنەوەی گۆڕانیشیان بەلاوە گرنگ نییە ئەوەی گرنگە بەلایانەوە دەوڵەمەندبن، بزووتنەوەی گۆڕان چی بەسەردێت و چەند کورسی دەهێنێت ئەمەش خەمی ئەوان نییە. نما و چیا دەیانەوێت ئەوە بسەلمێنن، کە وەکو بنەمالەی بارزانی و تالەبانی، ئەو پێناسەیە بچەسپێنن، کە حزبایەتی یانی دانانی دوکان و بازرگانی کردن بە چارەنووسی گەل و میللەتێک.

"ماوەیەکە نما و چیا وا خۆیان دەردەخەن، کە حەقیان بەسەر گۆڕانەوە نییە و بەتاکتیک خۆیان بەدوور گرتووە، بەڵام ئەمە وا نییە هەردوکیان سینارویستی پشتی شانۆگەری سیاسین لە ناو بزوتنەوەی گۆڕان".

بەپێی زانیارییەکان، ئەو هەموو پارە و موڵکەی کە ئیستا هەیە لە ژێر دەستی نما و چیادایە بۆیە ئەو کەسانەی کە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی هاتونەتە ناو گۆڕان لەم دوو کوڕە ئاڵاون و چەندین پەیج بە سپۆنسەری ئەوان بەڕێوە دەبەن، ئیشی ئەم پەیجانە ستایشکردنی نما و چیاییە بەناوی بەردەوامیدان بە ڕێبازی نەوشیروان مستەفا، لەولاشەوە بۆ خۆشیان خەریکی بزنسن و بەهۆی پارەوە کۆنترۆڵی کەناڵی KNN کەوتوتە دەستیان، داخستنی کەناڵی (KNN) ئەمیش تاکتیک بوو لە کەناڵەکە، درەنگ یان زوو بۆ خەڵک ڕوون دەبێتەوە، کە چۆن ئەم دوو بەڵایەی بزووتنەوەی گۆڕان (نما و چیا) لە پێناو بازرگانی کردندا مێژووی نەوشیروان مستەفاش بە بزووتنەوەی گٶرانەوە هەتک و ناشرین دەکەن.