یەكێتیی جەخت لە هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم دەکات

ئەم بابەتە 2,603 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

بزوتنەوەی گۆران و پارتی لەیەك پرۆژە یاسادا هەردوولا كۆكن لەسەر ئەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم هەڵپەسێردرێت و لەبەرامبەردا فراكسیۆنی یەكێتی داوا دەكات سیستەمی پەرلەمانی جێگیر بكرێ و یاسای سەرۆكایەتی هەرێم هەموار بكرێتەوە.

دلێر ماوەتی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمان لەدانیشتی ژمارە ٥ـی پەرلەمانی كوردستان لەكاتی گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژە یاسای هەڵپەساردنی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم رایگەیاند:" دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم دامەزراوەیەكی گرنگ و نیشتیمانیە و لەجێگای ئەوەی ئەو دامەزراوەیە هەڵبسپێردرێت پێویستە سیستەمی حوكمڕانی هەرێم بكەین بەپەرلەمانی".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، "وەك یەكێتیی جارێكی تر جەخت لەوە دەكەینەوە كە یاسای سەرۆكایەتی هەرێم هەموار بكرێتەوە كە پێشتر پرۆژەمان بۆ ئەم بابەتە پێشكەش كردوە".

باسی لەوەشكرد، "ناكرێت دوای پێنچ ساڵ لەچارەسەرنەكردنی كێشەی سەرۆكایەتی هەرێم ناكرێ جارێكی تر ئەو بابەتە بەنادیار بسپێرین بۆ چوار ساڵی تر".