یەکگرتوو گۆڕان لەسەر دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم دەبێت دەبێت بە کێشەیان

ئەم بابەتە 6,784 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی داوای هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، داوای هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی کرد و رایگەیاند: "ئەو دامەزراوەیە پێویست نییە".

گۆڕان بە هاوڕابوونی لە گەل پارتی بۆ ئەم پرۆژەیە هەوڵیکی پێشووتری خۆی ڕەتدەکاتەوە کە تیایدا داوای دەکرد هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت. بەڵام ئەم هەوڵەی ئێستایان و چوونە پاڵ پارتی بۆ ئەوەیە کە جارێکی تر دەروازەیەک بۆ هەڵبژاردنەوەی (مەسعود بارزانی) بۆ سەرۆکی هەرێم بکەنەوە.

ئەم پرۆژە هاوبەشەی گۆڕان و پارتی خوێندنەوەی گوماناوی بۆ دەکرێت و وا لێک دەدرێتەوە پارتی و گۆڕان لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان ببن بە هاوپەیمان.