بەڵگە: بەواژۆی ڕێباز حەملان بڕی ٣٦ ملیۆن دینار بەفیڕۆ دەدرێت

ئەم بابەتە 8,903 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە داوای خەرجکردنی بڕی ٣٦ ملیۆن دینار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم دەکات بۆ ماڵپەڕی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان کەدەست سایتی متمانە کەوتووە و کە ئیمزای وەزیری دارایی (ڕێباز محمد حەملان)ـی لەسەرە لەسەر داوای (فەلاح مستەفا) بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێم لە بەرواری (٢٠١٨/٤/١ تاکو ٢٠١٨/٦/٣٠) وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بڕیاری خەرجکردنی بڕی ٣٦ ملیۆن دینار وەک منحە بۆ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێم بێ ئەوەی ئاماژە بەوە بدرێت کە خەرجکردنی پارەکە بۆ چی مەبەستێکە.