چوار لایەنەکە شکست قبوڵ ناکەن

ئەم بابەتە 109 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

چوار لایەنی سیاسی هەرێمی کوردستان دوای تانەدانیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و بڕیاردان بەدووبارە بژاردنەوەی دەنگەکان ئاواش ناڕزاین و ئەنجامەکانیان پێ قبوڵ ناکرێت.

بزوتنەوەی گۆڕان وکۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە بلاوکردنەوەی ئەنجامەکان تووشی شۆک بوون و داوای دووبارە بژاردنەوەی دەنگەکانیان بەدەست کرد بە بیانووی بوونی فێلکردن لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.

لەسەر تانەی ئەم لایەنانە دادگای فیدڕاڵی فەرمانی دەرکرد بە دووبارە بژاردنەوەی دەنگەکان بەدەست سەرەتاش لە پارێزگای کەرکوکەوە دەستیان پێکرد ، چونکە بەزۆرترین شێوە باس لەوە دەکرا کە لەو پارێزگایەدا فێڵیکی زۆر کراوە، بەڵام دوای دووبارەبژرادنەوەی دەنگەکان دەرکەوت کە هیچ فێڵێک نەکراوە ئەوەش تەنها هەڵایەکی ئەو چوار لایەنە بوو بۆ داپۆشینی شکستەکەیان.

ئێستا دوای پارێزگای کەرکوک دەست بە بژاردنەوەی دەنگەکان لە پارێزگای سلێمانی کراوە و ئەو لایەنانەش پاش ئەوەی دڵنیابوون لەوەی تانەکەیان بەهەمان شێوەی تانەدانەکەیان لە کەرکوک بێ سود دەبێت دەستیان کردووە بە هەڵمەتێکی بانگەشەو بەر لەوەی ئەنجامەکان ڕابگەیەندرێت تانە لە پرۆسەکە دەدەن کەئەمەش بەهۆی دووبارە دڵنیا بوونیانە لە شکست.