ئه‌ردۆگان پۆستێكى باڵا به‌ زاواكه‌ى ده‌دات

ئەم بابەتە 3,957 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانى سه‌رۆكکۆماری توركیا حكومه‌تى نوێى له‌ وڵاته‌كه‌ راگه‌یاند و راسته‌وخۆش دواى راگه‌یاندنه‌كه‌ سیسته‌مى سیاسى له‌و ووڵاته‌ بۆ سیسته‌مى سه‌رۆكایه‌تى گۆڕا .

حكومه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ (١٦) وه‌زاره‌ت له‌خۆده‌گرێت پاش ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان له‌ یه‌ك وه‌زارت كۆكرانه‌وه‌ و ، "فواد ئۆكتا"ى به‌ جێگرى سه‌رۆككۆمار داندرا و له‌ كاتێكدا پۆستى وه‌زیرى به‌رگرى له‌ "خڵوسى ئاكار " و پۆستى وه‌زیرى ناوخۆش به‌ "سلێمان سوێڵۆ " دران ، مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆش پۆستى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وه‌رگرت ، له‌ كاتێكدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان پۆستى وه‌زیرى دارایى به‌ "به‌رات ئه‌لبیرق " ى هاوسه‌رى كچه‌ى به‌خشى كه‌ پێشتر وه‌زیرى ووزه‌ بوو .