بورجەکان بەختی ئەمڕۆت بزانە

ئەم بابەتە 5,754 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

١- بورجی كاور:… ٣/٢١ بۆ ٤/١٩
هەوڵی بەردەوامت بۆ کارکردن بە باشترین شێوە و دڵسۆزیت وادەکات هەنگاوی باشتر بنێیت و خاوەن کارەکەت پشتگیریت لێدەکات.

٢- بورجی گا:… ٤/٢٠ –بۆ ٥/٢٠
سەرسام دەبیت بە مامەڵەکردنی نەرموونیانی کەسە نزیکەکانت، هەست بەوە دەکەیت کە دەیانەوێت دڵت ڕازیبکەن و دڵخۆشت بکەن.

٣- بورجی دووانە:… ٥/٢١ بۆ ٦/٢١
بڕیاری ئەوە دەدەیت چیتر گرنگییەکی زیاتر بە تەندروستیت بدەیت و لە پلەی یەکەمدا دایبنێیت بۆئەوەی بەردەوام بە سەلامەتی بمێنیتەوە.

٤- بورجی قرژاڵ:… ٦/٢٢ بۆ ٧/٢٢
ڕۆژێکی باشە و زیاتر لە پێشتر کاردەکەیت و هەوڵی زیاتر دەدەیت و چالاکییە جەستەییەکانت زیاتر دەبن.

٥- بورجی شێر:… ٧/٢٣ بۆ ٨/٢٢
کاتەکانت بە شتی بێسوود بەسەر مەبە و هەوڵبدە کات بە کۆمەڵێك شت بەسەرببەیت کە سوودی بۆت هەبێت.

٦- بورجی فەریک:… ٨/٢٣ بۆ ٩/٢٢
خۆت بەدووربگرە لە هەموو مەترسییەك و ئەو ڕووداوە جیاوازانەی کە ئەگەری هەیە کاریگەری نەرێنی لەسەر سروشتی ژیانت هەبێت.

٧- بورجی تەرازوو:… ٩/٢٣ بۆ ١٠/٢٢
ئەمڕۆ باسی بیرۆکەکانت دەکەیت بۆ هاوپیشەکانت و بەیەکەوە وتووێژی تەواوەتی لەسەر دەکەن و باشترینیان هەڵدەبژێرن.

٨- بورجی دووپشک:… ١٠/٢٣ بۆ ١١/٢١
هاوبەشی ژیانت کۆمەڵێك ڕەفتاری نامۆ ئەنجامدەدات بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی هەبێت بۆیان، ئارامبگرە تا بتوانیت باشتر لێی تێبگەیت.

٩- بورجی کەوان:… ١١/٢٢ بۆ ١٢/٢١
هەست بە ماندووێتی دەکەیت بەهۆی زۆری ئەو فشارانەی تووشی بوویت، کاتەکانی کارکردنت کەمبکەرەوە و هەوڵبدە بحەوێیتەوە.

١٠- بورجی گیسک…: ١٢/٢٢ بۆ ١/١٩
ئەمڕۆ باس لە بابەتێکی گرنگ دەکەیت و بڕیاردەدەیت شێوازی کارکردنت بگۆڕیت، ئەمەش ڕەخنەی بەدواوە دەبێت و ناچاردەبیت ڕوونکردنەوەی زیاتر بدەیت.

١١- بورجی سەتڵ:… ١/٢٠ بۆ ٢/١٨
ئەمڕۆ بارودۆخەکان بەو جۆرە دەڕۆن کە چاوەڕوانی دەکەیت و تووشی هیچ کێشە و ناخۆشییەك نابیت.

١٢- بورجی نەهەنگ:… ٢/١٩ بۆ ٣/٢٠
هەوڵەکانت زیاتربکە و ڕێگەمەدە هیچ شتێك بە ڕێگایەکی هەڵەدا بڕوات، دووبارە پەیوەندیت لەگەڵ هاوڕێکانت باشتر بکە و کاتیان لەگەڵدا بەسەربەرە.