گۆڕان: قەوارەکەی شاسوار عەبدولواحید لە کۆمپانیا دەچێ

ئەم بابەتە 2,442 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

سەرکردەیەکی بزووتنەوەی گۆڕان پێیوایە، بەهۆی لاوازیی پێگەی جەماوەرییەوە، ”قەوارەکەی شاسوار عەبدولواحید لە کۆمپانیا دەچێ“ و نەیشاردەوە کە ”ناکرێ هەر کەسێک کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی هەبوو، حزبێکیش دابمەزرێنێت“.

ئاراس وەلی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاند: "قەوارەکەی شاسوار عەبدولواحید لە ماوەی چوار مانگدا دروست بووە و پێگەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و جەماوەرییان نییە، بۆیە زیاتر لە کۆمپانیایەک دەچێت، چونکە ھێزی سیاسی پێویستە ھەلومەرجی درووستبونی ڕوون و ئاشکرا بێت“.

ئەوەشی نەشاردەوە کە دەبێ تاکوو چەند ساڵێکی دیکە چاوەڕێ بکرێ، "تاکوو بزانین، ئامانج و ستراتیژیەتی ئەو قەوارەیە چیە و چۆنە".

بەرپرسەکەی گۆڕان جەختی لەوە کردەوە کە ”ناکرێت هەر کەسێک کەناڵێکی تەلەفزیۆنی دابنێ، خێرا حزبێکی سیاسیش دروست بکات، یان وا بیر بکاتەوە کە دەبێتە بەدیلی حزبە سیاسییەکانی دیکە".