ترەمپ زانیارییەکی نوێ لەبارەی ئێرانەوە ئاشکرادەکات

ئەم بابەتە 1,276 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران دەستیکردووە بە کشانەوەی سوپاکەی لە یەمەن و سوریا، ئەویش پاش هاتنە دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران.

ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکی فۆکس نیوز هەروەها ووتیشی: '' پێموایە ئێران گۆڕاوە، ئێستا پێموایە ئێرانییەکان چاویان نەبڕیوەتە دەریای ناوەڕاست و سوریا و یەمەن، چونکە دەستیانکردووە بە کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا و یەمەن و ئەمەش کارێکی جیاوازە''.

دۆناڵد ترەمپ ووتیشی: '' من بەهۆی کێشەی ئەتۆمییەوە لە رێککەوتنەکە هاتمە دەرەوە، بەڵام ئێرانییەکان بەشێوەیەکی ئەرێنی هەڵوێستیان نواند''.

لە رۆژی ٨ـی ئایارـی ٢٠١٨، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کشانەوەی وڵاتەکەی لەرێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ ئێران راگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە بەردەوامی هەبووە.

سەرۆکی ئەمریکا لەپاش هاتنە دەرەوەی لە رێکەوتنەکە، سەرجەم گەمارۆکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە و سزاکان هەموو ئەو وڵاتانەش دەگرێتەوە کە لەگەڵ ئێران هەڵسوکەوت دەکەن و لێیەوە نزیکن.

واشنتۆن دەسەڵاتدارانی ئێرانی تۆمەتبارکرد بەوەی پشتیوانی سەربازییان بۆ حکومەتی سوریا و حوسییەکانی یەمەن ناردووە و رایانگەیاند: '' ئەمە سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکدەدات.