خیانەتی شەشی حوزەیران کورد لە کەرکوک کراوەتە ئامانج

ئەم بابەتە 1,371 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

ئەو حزبە کوردییانەی بە شکستی خۆیان لە ھەڵبژاردنی ١٢ـی ئایار ڕازی نین لەگەڵ ھاوتا تورکمان و عەرەبەکانیان رێککەوتوون.

لە شەشی حوزەیراندا، ئەو حزبانەی لە کوردستان باسی پاراستنی بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان و بەڵێنی دابینکردنی ژیانێکی باشتریان بە خەڵک دەدا، لە دروشمی بەرژەوەندییەکانی خەڵکەوە سەنگەریان گواستەوە بۆ بەرەی بەرژەوەندییە حزبییەکانیان، بێگومان ئەو سەنگەر گواستنەوەیەشیان ئاڵاندووە بە کۆمەڵێک دروشمەوە کە خەڵکی کوردستان و بە تایبەتیش کەرکوکییەکان بە ئاسانی دەتوانن جیایان بکەنەوە و ھەڵاوێردیان بکەن.

ئەوەی لە شەشی حوزەیراندا روویدا تەنھا پەیوەندیی بە ھەڵبژاردنی ١٢ـی ئایارـی ٢٠١٨، و ئەنجامەکانیەوە نەبوو، بەڵکو پەردەی لەسەر ھەژموونی رێکخراوی گورگە بۆرەکان ھەڵدایەوە کە رێکخراوێکی توندڕەوی تورکیایە و لەو وڵاتانە کاردەکات کە تورک و تورکمانی تێدایە.

وێنەیەکی کۆبوونەوەی شەشی حوزەیران بڵاوکراوەتەوە کە یەکێک لە پەرلەمانتاران کە تورکمانە بە دەست ئاماژەیەکی رێکخراوی گورگە بۆرەکانی وەک ئاماژەی سەرکەوتن بە کارھێناوە.