گردبونەوەی ناڕەزایەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان دەستیپێكرد

ئەم بابەتە 760 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بەبڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەت گردبونەوەی ناڕەزایەتی لەشاری سلێمانی دەستیپێكرد.

بەسەدان پێشمەرگە بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕێن دەستیان بە خۆپیشاندان كرد لە بەردەم بینای پارێزگایی سلێمانی و داواكارن دەنگەكانیان پوچەڵ نەكرێتەوە و قوربانی دانی پێشمەرگە لە بەرچاو بگیرێت.

ئەو پێشمەرگانەی بەشداربوون لە خۆپیشاندانەكەدا چەندین دروشمیان بە دەستەوە بوو دژی ئەو بڕیارەی كە لە ٦ـی حوزەیران لە پەرلەمانی عیراقەوە دەرچوو سەبارەت بە هەژمار نەكردنی دەنگی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی دیكە.

پێشمەرگەكان داواكاربوون قوربانی دانیان لە بەرچاو بگیرێت دەنگەكانیان كە سەرەتاترین مافیانه بۆ هەژمار بكرێت .

بڕیاریشە یاداشتێكی ناڕەزایەتی بدەنە پارێزگاری سلێمانی و تێدا داواكاریەكانیان بخەنە روو.

ئەمەش لە كاتێكدایە، هەفتەی رابردوو پەرلەمانی عێراق لە رێگای دەركردنی یاسایەكەوە دەنگدانی تایبەتی هەرێـمی كوردستان و دەنگدانی دەرەوەی وڵات و ئاوارەكانی هەڵوەشاندەوە، ئەمەش بووە هۆی نیگەرانی لای هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە.