ئاگرەکە داهاتووی عێراق دیاری دەکات

ئەم بابەتە 667 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

لە کۆتایی شوباتی ساڵی ١٩٣٣ ـدا ، ڕایخستاگ (بینای پەرلەمانی ئەڵمانی) ئاگری تێبەردرا. لەو ئاگرەوە نازیەکان شیوعیەکانیان تۆمەتبارکرد بە هۆکارەکەی لە حکومەت و پەرلەمان دوریان خستنەوە . هیتلەر حکومەتی نازی بە دەستەڵاتی ڕەهای خۆیەوە پێکهێنا.

ئاگر کەوتنەوە لە بەشێک لە گەنجینەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ، کەمترنی یە لە تەقینەوەکەی مەرقەدی ئیمامەینی عەسکەری لە سامەڕا ، لە ساڵی ٢٠٠٦ـدا . کە شەڕی ناوخۆی نێوان شیعە و سونەی تیادا ڕاگەیەندرا . هاوکات هەمان دیمەنی سوتاندنی ڕایخستاگی بەرلینمان بیردەخاتەوە کە حکومەتی داهاتووی عێراق دیاری دەکات بە زەبری سوتاندن بێت یان حکومەتی تەواری.

ئەم ڕووداوانە چاوەڕوانکراوبوون بەپێ ی بەریەککەوتنەکانی ناوچەکە و جیهان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراقدا . پێکهێنانی حکومەتی ئاییندەی عێراق ، زۆر سەخترە لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی نێوان ئەمریکا - ئێران و کۆریای باکور.

پێشتر باس لە هەڵکردنی ڕەشەبای پاش هەڵبژاردنەکانمان کردووە . مەترسیەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجامەکانیمان دیاری کرد کە لەسندوقەکانەوە لەبری دەنگی سیاسی هاوڵاتی عێراقی ، ئەگەری ئەوەی لێدەکرێت جەولەیەکی تری جەنگی نێوخۆی عێراقی لێ بکەوەێتەوە.

پاڵەوانە ڕاستەقینەکانی پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا ، کارەکتەرەکانی نێو پارلەمان نین ، بەڵکە کارەکتەرە سەرەکیەکان لە تاران و واشینتۆن و ریاز و ئەنکەرەوە ڕەسمی ئایندەی عێراق دەکێشن . یەکەم پەیامی توندی ئێرانیش لە بەرانبەر هێزی پشت ژماردنەوەی دەنگەکان بە ئەنکەرە و واشینتۆن ئەمڕۆ بەئاگرەوە گەیشت.

(هونەر تۆفیق)