بزانە.. بەرهەم ساڵح لە بەغدا چی پێ دەڵێن؟

ئەم بابەتە 73,531 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

جێگری دووەمی سكرتێری پێشووی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆكی ئێستای قەوارەی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری ماوەی چەند رۆژێكە لەبەغداد دەرگا بە دەرگای لایەنە سیاسییەكان دەدات تەنها بۆ كەمكردنەوەی دەنگەكانی یەكێتی لە سنوری هەردوو پارێزگای كەركوك و سلێمانی.

ئیبراهیم سومەیدەعی سەركردەی دیاری سونەكانی عێراق، دوای بڕیارەكەی پەرلەمان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكان رایگەیاند، لەو باوەڕەدا نەبووم رۆژێك بێتە پێش جێگرەكەی مام جەلال لە دەرگامان بدات و بڵێت لە كەركوك فێڵتان لێكراوە و یەكێتی تەزویری كردووە.

سومەیدەعی دەڵێت، من بۆ خۆم گومانم هەبوو تا ئەو كاتەی بەرهەم ساڵح-م بینی كە ئەو قسەی لەسەر زۆری كورسییەكانی كورد كرد لە كەركوك، لەكاتێكدا كورد بەم ئەنجامەش (٢) كورسی كەمكردووە بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشووتر.

ئەو سەركردەی سونە یە دەڵێت، كورد لە پارێزگای كەركوك (٨) كورسی هەبوو بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا (٦) كورسی بەدەست هێناوە، كاتێك كە دەبینم بەرهەم ساڵح لە توركمان و عەرەب زیاتر پەرۆشە بۆ كەمكردنەوەی كورسییەكانی یەكێتی ئەمە مێژوویەكی نوێیە و دەبێت بنوسرێتەوە.

پاشان دەڵێت: گومان لەوەدا نییە كە كورسییەكان كەمبكرێتەوە لەبەرژەوەندی عەرەب و توركماندایە، بەڵام سەركردەیەكی كورد بەو شێوە پەرۆشبێت ئەمە مایەی خەڵات و رێزگرتنێكی گەورەیە.

لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاوبوونەوەی هەواڵەكە نیگەرانی زۆری لێكەوتەوە بە جۆرێك لەكاردانەوەكاندا نوسراوە ، كە بەرهەم ساڵح لەسەر ئەنجامەكانی پارێزگای سلێمانی هەرچی بكردایە جگە لە نیگەرانی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان هیچ كوردێك رووبەڕوی رەخنەی نەدەكردەوە .

لە بەشیێكی تری نیگەرانییەكانیشدا نوسراوە، لەدەرگای عەرەب و توركمانەكان بدات و بڵێت كورد كەمینەیە لە پارێزگای كەركوك و پشتیوانتان دەبین بۆ كەمكردنەوەی دەنگەكانی یەكێتی ، ئەم رەفتارە لە قوتابی مام جەلال ناوەشێتەوە.

ژمارەیەكی زۆری لایەنگری یەكێتی و پارتیش نوسیویانە ئەگەر بەرهەم ساڵح لەسەر ئەم بابەتەی رونكردنەوە نەدات و خۆشحاڵبێت بەوەرگرتنی خەڵات لەسەر كەمكردنەوەی دەنگی كورد لە پارێزگای كەركوك، ئەوە پێویستە لە كوردستان بەرد باران بكرێت.

لە نوسینێكی توندیشدا، نوسراوە بەردەم فرۆكەخانەكانی لێبگرن و رێگەنەدەن قاچی گڵاوی خاكی پیرۆزمان پیس بكات.