ئاوی بەنداوی ئەلیسۆی بەردرایەوە

ئەم بابەتە 2,316 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

حکومەتی تورکیا بڕیاریدا بە دواخستنی پڕکردنی بەنداوی ئەلیسۆی بۆ ماوەی مانگێک  و ڕایگەیاند: لەئێستادا بەنداوەکە ئاو بۆ عێراق دابین دەکات.

وەیسەڵ ئاڕ ئۆغلۆ وەزیری دارستان و ئاوی تورکیا ڕایگەیاند: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕێنمایی تایبەت بە دواخستنی وادەی پڕكردنی بەنداوی ئەلیسۆی بۆ مانگی داهاتوو دەرکردووە ، و لەئێستادا دەرگاکانی بەنداویئەلیسۆی کراونەتەوە و ئاو بۆ عێراق دابین دەکەین.

ڕاشیگەیاندوwە: تورکیا ڕازی بوو بە داواکەی بەغدا و پڕکردنی بەنداوەکەی تا سەرەتای ئەم مانگە دواخستو بڕیاری دا بە گرتنەوەی بەشێکی ئاوی دیجلە نەک هەمووی، بەڵام ئەردۆغان داوای دواخستنی وادەکەی کرد و بەو وتەی خۆی ناتوانن لە مانگی ڕەمەزاندا ئاو بگرنەوە.