کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا داوای دورخستنەوەی عەبدوڵای کوێخا موبارەک دەکەن

ئەم بابەتە 17,230 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

عەبدولای کوێخا موبارەک بەرپرسی مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان لەچەمچەماڵ و یەکێک لەکەسایەتیە سەربازیەکانی بزوتنەوەکە لە ئێستادا بووە بەکێشەو داوای دوورخستنەوەی دەکرێت.

بنەمای دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان بەجۆرێک بووە کە بەهیچ جۆرێک دەست بۆ چەک نەبات و بەردەوام بێت لەخەباتی مەدەنی ، ئەم بەرنامەیەی بزوتنەوەکە تا ئەوکاتەی (نەوشیروان مستەفا) ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەکەمابوو پەیڕەو دەکراو هیچ کەسێک نەبوو بوێری ئەوەی هەبێت باس لە دروستکردنی هێزبکات.

ئێستا دوای کۆچکردنی نەوشیروان مستەفا چەند کەسێک لەناو گۆڕاندا دروست بوون کە هەوڵی دروست کردنی هێزی سەربازی دەدەن و دەیانەوێت لە بەرنامەکەی نەوشیروان مستەفا لابدەن.

عەبدوڵای کوێخا موبارەک "بەرپرسی مەکۆی گۆران لە چەمچەماڵ یەکێکە لەو کەسانەی کە بەردەوام ئەو باسە دەهێنێتە پێشەوەو ئامانجیشی ئەوەیە زیاتر پێگەی خۆی بەو کارە بەهێز بکات.

کوڕانی نەوشیروان مستەفاو چەندبەرپرسێکی تری دیار لەسەر ئەو بۆچوونەی داوای دورخستنەوەی لە بزوتنەوەکە دەکەن و پێیان وایە کە ئەم کەسایەتیە لەزیان زیتر هیچ سودێکی بۆ ئەوان نابێت، بەتایبەت کە بەردەوام کێشە تایبەتیەکانی خۆی لەگەڵ بەرامبەرەکانی بەزیان بۆ بزوتنەوەکەیان کۆتای دێت.