شەبنام ئاینی خۆی ئاشکراکرد

ئەم بابەتە 11,476 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

شەبنام بارانی، ئەو خانمەی نازناوی شاجوانی ئینستاگرامی وەرگرتووە ئاینی خۆی ئاشکراکرد.

شەبنام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی سەڵیبی مەسیحی بڵاوکردۆتەوە کە ئاماژەیە بۆ ئاینەکەی هاوکات پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزان لە موسوڵمانان دەکات و داوا دەکات ڕێز لە ئاینە جیاوازەکان بگیرێت.

شه‌بنام بارانی، تەمەنی ٢٣ ساڵە و له‌ شاری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ دایكبووه‌، له‌ وڵاتی سوید له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی ده‌ژی، چه‌ندین جار داوای كاری میدیایی و رێكلامی و فیلمی لێكراوه‌.