ڕوئیای سیاسی گەنجە یاخیەکە ڕووەو ڕۆژئاوایە یا ڕووەو کۆماری ئیسلامی ئێران؟؟؟؟

ئەم بابەتە 1,644 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

هیوا اسماعیل اوڕەحمان

٭موقتەدا سەدر ئەو گەنجەی کەوا سەرەڕای بەناوبانگیان لە ڕووی ئاینی و کۆمەڵایەتی بنەماڵەکەی بەڵام بە گەنجی و کەم ئەزموونی توانی، بەتوانای خۆی خۆی بسەلمێنێت و کاریگەری لە ناوگەلانی عێراقدا بەرچاوە ئەویش ئەوەیە .

٭کەوا لەماوەیەکی کەمدا توانی خۆی بەسەر شەقامی ناڕازی عێراقیدا زاڵ بکات ولە بەرژەوەندی خۆی بیجوڵێنێ، چەندان جار هەینی ملیۆنی ئەنجامدا.

٭وەچەندان جار داوای چاکسازی وباشتر کردنی بژێوی خەڵکی دەکرد.

٭وە لەسێدارەدانی سەدام حسێن- دا ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو وەک دەڵێن یەکێک لەوانەی پەتی کردە ملی سەدام ئەم بووە.

٭وە لەماوەی بونی سوپای ئەمەریکا لەعێراق یەکێک بوو لەوانەی بە هەموو هەوڵی خۆی دژایەتی دەرچونی سوپای ئەمەریکای لە عێراق کردو وە سەرکەوتوش بوو.

٭وە بە دوژمنە سەرسەختەکەی ئەمەریکا ناوی دەرکرد.

٭ بە دۆستی ئێران لە قەڵەم دەدرا.

٭ئەم گەنجە زۆر دژی ئەوانە بوو کە دژایەتی ئاین وشیعەی بکردایە.

٭وە یەکێک بو لەوانەی لە پێکهێنانی سوپای مەهدی دەوری هەبوو.

وە کۆڵەکەیەکی گرنگی دروستبونی حەشدی شەعبی بوو.

وە زۆر دژی کەسە چەپ لیبراڵ و تەکنۆکراتەکان بوو زیاتر لە دەوری حەوزە شیعەکاندا دەسوڕایەوە.

وەک دەردەکەوێ هەموو ئەمانە وای کرد لەو ماوەی پڕ لە کێشم و کێشمەی عێراقدا ئەم گەنجە ئەزموونی وەرگرتبێ و دەزانێ ڕەوڕەوی سیاسەت بەرەو کوێ دەڕوات، بەمەش دەری خست کە لەگەمە سیاسیەکان دەگات و ئێستەش وەک یاریزانێکی باشی ناو گۆڕەپانەکە دەر ئەکەوێت ئەمەش بەبەڵگەی ئەوەی:-

٭دوای ئەو هەموو ملململانێی سیاسیەکانی شیعەی عێراق لەگەڵ وڵاتی سعودیە بەڵام ئەم گەنجە سەردانی ئەو وڵاتەی کرد و توانی پەیوەندیەکان تاڕادەیەک ئاسایی کاتەوە.

٭لەماوەی دواتردا لە هەموویان زیاتر نەرمتر دەردەکەوت بەرامبەر بەکورد،

٭وە دورکەوتنەوەو خۆپارێزی لە سوپای میلشیایی کە لەدواجاردا ودوای سەرکەوتن بەسەر داعشدا ئەوهێزەی هەیبوو لەچوار چێوەی حەشدا هەڵی وەشاندەوەو حەلی کرد.

٭ کرانەوەی بەرامبەر بە کەس چەپەکان ووە لەکۆتا هەڵبژاردندا پێکهێنانی لیست لەگەڵ حزبی شیوعی عێراق-دا.

٭لیستەکەشی زۆربەی کاندیدانی لەکەسانی تەکنۆکرات پێک هاتوە.

٭یەکێک لە هەرە گرنترین ڕوئیای ئەم گەنجە ئەوەیە دوای سەرکەوتنی لیستەکەی لەهەڵبژاردن، نەهات خۆی بسەلمێنێت ووتاری پێ لێژکردن بدات بەڵکو وتی:- ( مەرج نیە شەڕی ئێمە بۆ سەرۆک وەزیرانی بێت)

٭ئەمە جگە لەوەی پێچەوانەی هەموو سەرۆک لیستەکانی تری عێراق کە هەموو هەوڵێکیان بۆ بەرزترین پۆست بۆ خۆیان بوو بەڵام ئەم پیاوە وەک دەوترێ پارێزگاری میسانی کاندید کردوە بۆ سەرۆک وەزیرانی.

هەموو ئەم ئاماژانە دەری ئەخات ئەم گەنجە ڕوئای سیاسی زۆر بەهێز بووەو تا ئەو ڕادەی دنیابینی سیاسی جێگەی بە ڕوئیای ئاینی لێژ کردبێت.

هەر بۆیە خێرا ئێران هاتە سەر خەت و داوای دانیشتنیان کردوو لەگەڵی کۆبونەوە.

هەنگاوەکانی ئەم گەنجە بوەبەجێگەی گومان و مەترسی بۆ ئێران چونکە وای دەخوێننەوە لە سیاسەت ڕووی لە ئەمریکا کردوەو لە ڕووی ئاینیش داوای بەمەرجەع کردنی عێراق دەکات بۆپەیڕەوانی مەزهەبی شیعە،

وەلایەکی ترەوە زۆربەی چاودێرانیش هۆی سەرکەوتنی دەگێڕنەوە بۆ نزیکی لە سیاسەتی ئەمریکا و وە دەشڵێن ئەم نزیکیە بوەتە هۆی سەرکەوتنی لە کۆتا هەڵبژادنەکانی عێراقدا.

هەربۆیە ئێران و ئەمەریکا هەریەکە لەلایەکەوە شەڕ لەسەر بەدەسهێنانی وەلائی دەکەن و دەبێ چاوەڕێش بین بزانین کامیان براوە دەبن لەبەدەسهێنانی ڕووئیای.

بەڵام ئەمە ئەوە دەردەخات کەوا پێشتر سەرەڕای گاڵتە کردن بە ئەقڵی سیاسی ئەم گەنج لەلایەن سیاسیەکانی عێراق، کەچی جوانترین وباشترین یاری سیاسی دەکات.

سیاسی ئاقڵ ئەوەیە بزانێ گەمەکان چۆن دەبێ و بەرەوە کوێ دەچێ نەک سواری بوچونێک بێت و تا خۆی و دەوروبەرەکەشی نەتۆپێنێ دانەبەزێت.