بەبەڵگە: دۆستێکی نزیکی بنەماڵەی بارزانی لەلایەن ئەمریكاوە خرایە لیستی تیرۆرەوە

ئەم بابەتە 10,041 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

 ئاراس حەبیب كەریم ، كوڕی سكرتێری پێشووتری پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدی لیستی النصری حەیدەر عەبادی ، لەلایەن ئەمەریكاوە خرایە لیستی تیرۆرەوە بەهۆی ئەوەی كە ناوبراو خاوەنی بانكی بیلادی ئیسلامیە و وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكاش ئەوەی ئاشكرا كردوە كە لە رێگەی ئەو بانكەی كە ئاراس حەبیب سەرۆكیەتی ، پارەیەكی زۆر بۆ فەیلەقی قودسی و سوپای پاسدارانی ئێران رەوانەكراوە .

ئاراس حەبیب ، كە لە هەمان كاتدا ئەمینداری گشتی پارتی كۆنگرەی نیشتیمانی عێراقە ، بەو پێیەی كوری سێیەم سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستانە ، نزیكایەتی و دۆستایەتی زۆری لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و مەسرور بارزانی ، سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایش و كوری مەسعود بارزانی هەیە .

ئاراس حەبیب بەهۆی ئەوەی لەلایەن ئەمریكاوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە ، لەلایەن بانكی مەركەزی عێراقەوە كارەكانی بانكەكەی هەڵپەسێردراوە ، یەكێك لەو سزایانەی بەسەر بانكەكەشی سەپێندراوە ، راگرتنی كاروباری ئاڵوگۆركردنی دراو و كرینی دراوی بیانیە لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی هەموو حسابە بانكیەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی بانكەكە كە ئاراس حەبیبە .

پێشتر ئاراس حەبیب تۆمەتی سپی كردنەوەی پارە و چەند تۆمەتێكی تری خراوەتە پاڵ ، لە دواین جاریش ، رۆژی سێشەممەی رابردوو لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكاوە ناوی لەلیستی تیرۆردا هاتوە .