کوڕەکانی نەوشیروان بۆ قادری حاجی عەلی: شڕوشیتاڵت کۆبکەرەوە و نەیەیتەوە بۆ گردەکە!!

ئەم بابەتە 123,961 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

 کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ قادری حاجی عەلی تووشی دەمەقاڵێ و دەنگە دەنگ دەبن پێیدەڵێن شڕوشیتاڵت کۆبکەرەوە و نەیەیتەوە بۆ گردەکە ..!!

بەپێی زانیارییەکانی سایتی متمانە، کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا چوونەتە گردەکە و کلیلی ژوورەکەی قادری حاجی عەلی و ژووری کۆبوونەوەکانی نەوشیروان مستەفایان گۆڕیووە و بەسەرکردایەتی گۆڕانیان وتووە هیچ کەسێک بۆی نیە ئەو ژوورانە بەکاربهێنێ و کێش ناڕازیە دەتوانێ بچێتەوە ماڵەکەی خۆی.

بەوهۆیەوە دەمەقاڵێ و دەنگەدەنگ لەنێوان (چیا و نما و قادری حاجی عەلی) دروست دەبێت کۆمەڵێک قسەی بەرز و نزم بەیەکتری دەڵێن، کاردەگاتە ئەوەی چیا بە قادری حاجی عەلی دەڵێت من ڕێکخەری گۆڕانم و هیچ کەسێک مافی بڕیاردانی نیە تەنانەت (عومەری سەید عەلی)ـش ..!!

بەوهۆیەوە قادری حاجی عەلی بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی داوە و بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە کۆتایی بە ئیش و کارەکانی بهێنێ و وەک ناڕەزایەتیەک بچێتەوە ماڵەکەی خۆی و تەداخولی هیچ ئیش و کارێکی بزووتنەوەکە نەکات.