بەڤیدیۆ.. ئەندامێكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن: گۆڕان هەرەشەی لێكردوین

ئەم بابەتە 2,240 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

 كەریم تەمیمی، ئەندمی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا ، رایدەگەیەنێت، بزووتنەوەی گۆران هەرەشەی زیادكردنی سێ كورسی لە كۆمسیۆن كردوە و دەڵێت: "بەخوای گەورە سوێند دەخۆم بەرامبەر بە گەلی عێراق"، گۆران پێی وتین، دوو كورسیمان لە پارێزگای سلێمانی و كورسیەكیشمان لە پارێزگای كەركوك بۆ زیاد بكەن تا وازتان لێبێنین و دەشڵێت ئێمە وەك كۆمسیۆن ڕەتمان كردۆتەوە.

تەمیمی دەڵێت: ئێمە ئەو داوایەی بزووتنەوەی گۆڕانمان رەتكردۆتەوە و لە دوای ئەوەش كۆنگرەیەكی رۆژنامەییمان ئەنجامدا .