ئاڤێستا گروپ: كەناڵێ ئین ئاڕتی و كۆمپانیای نالیا قەرزارن

ئەم بابەتە 574 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

 كۆمپانیای ئاڤێستا گروپ كە كاری دیزاین و دیڤلۆپكردنی بۆ وێبسایتی كەناڵی ئێن ئاڕتی و سەرجەم وێبسایت و خزمەتگوزارییەكانی گروپی نالیا كردووە، رایدەگەیەنێت "قەرزارمانن و ماوەیەكی زۆرە كرێی هۆستەكەیان نەداوە".

لەروونكردنەوەیەكی كۆمپانیاكە، ئاماژە بەوە كراوە "لەرۆژی ٢ـی ئایارـی ٢٠١٨ـوە، وێبسایتی كەناڵی ئێن ئاڕ تی و سەرجەم وێبسایت و خزمەتگوزاریەكانی گروپی نالیا ڕاگیراون بەهۆی پارە نەدانەوە".

لەروونكردنەوەكەدا جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە "كەناڵێ ئین ئاڕتی و كۆمپانیای نالیا ماوەیەكی زۆرە كرێی هۆستەكەیان نەداوە بەو هۆیەوە ئێمە ئاگادارمان كردونەتەوە لەلایەن دادنوسی سلێمانی و سەرجەم وێبسایت و خزمەتگوزاریەكانی ئەو دامەزراوەیە وەستێنراوە تا قەرزەكان دەدرێتەوە".

دەقی روونكردنەوەكە:
ڕوونكردنەوەیەك لە كۆمپانیای ئاڤیستاوە...

وەك لای هەمووان ئاشكرایە كە وێبسایتی (ئێن ئاڕ تی) لە لایەن كۆمپانیای ئاڤیستا كاری دیزاین و دیڤلۆپكردنی بۆكرابوو وە هۆستەكانی لە لایەن تیمی كۆمپانیای ئاڤێستاوە بەڕێوەدەبرا. بەڵام لە رۆژی ٢ـی ئایارـی ٢٠١٨ـوە وێبسایتی كەناڵی ئێن ئاڕ تی و سەرجەم وێبسایت و خزمەتگوزاریەكانی گروپی نالیا ڕاگیراون بەهۆی پارە نەدانەوە.

كەناڵێ ئین ئاڕتی و كۆمپانیای نالیا ماوەیەكی زۆرە كرێی هۆستەكەیان نەداوە بەو هۆیەوە ئێمە ئاگادارمان كردونەتەوە لەلایەن دادنوسی سلێمانی و سەرجەم وێبسایت و خزمەتگوزاریەكانی ئەو دامەزراوەیە وەستێنراوە تا قەرزەكان دەدرێتەوە.

ئەو سایتەی ئێن ئاڕ تی كە ئێستا هەیە لەلایەن ئێمەوە دیڤلۆپ نەكراوە و هۆست نەكراوە بەڵكو لایەنێكی تر ئەنجامی داوە.

پێشتر بۆیە ئەم ڕوونكردنەوەیەمان نەداوە بۆ ئەوەی وەك بانگەشەی هەڵبژاردن بەكارنەهێنرێت و بە سیاسی نەكرێت.