ئێران دەیان هەزار دۆلاری بۆ کارێک لە دژی ئەمریکا تەرخانکرد

ئەم بابەتە 1,376 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی ئایارـی ٢٠١٨، بزوتنەوەی خوێندکاری بۆ چالاکی دادپەروەری لەئێران چەند نووسراوێکی بڵاوکردوەتەوە و داوادەکات هەرکەسێک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەئیسرائیل بتەقێنێتەوە ١٠٠ هەزار دۆلاری پێدەدرێت.

پێگەی (٠٤٠٤)ـی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە کە نووسراوەکە بە هەرسێ زمانی فارسی، عەرەبی و ئینگلیزی بۆ یەکەمجار لەسەر پێگەی هەواڵی یەکێتی خوێندکارانی ئێران بڵاوکراوەتەوە.

ڕۆژی ١٤ـی ئایارـی ٢٠١٨، ئەمریکا باڵیۆزی خۆی لە تەلئەبیبەوە گواستەوە بۆ قودس، بەو هۆیەشەوە بەشێک لەهاووڵاتیانی فەڵەستینی لە غەزە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و پێکدادان لەگەڵ سوپای ئیسرائیل روویدا کە بەهۆیەوە ٥٩ هاووڵاتی فەڵەستینی کوژران.