هه‌وڵه‌كانى فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانى گۆڕان بۆ پێكهێنانى هێزى چه‌كدار ئاشكرا بوو

ئەم بابەتە 15,072 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

زانیارى له‌باره‌ى هه‌وڵه‌كانى فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ پێكهێنانى هێزى چه‌كدار ئاشكرا بوو و به‌پێى زانیاریه‌كان، ده‌یان فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى سه‌ر به‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و به‌ڵێنیان داوه‌ هێزى چه‌كدار دروست بكه‌ن.

بەپێی زانیارییەکان، "نزیكه‌ى ١٢٠ فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى سه‌ر به‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ سه‌رپه‌رشتى (مسته‌فاى سه‌ید قادر) وه‌زیرى پێشووى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌ته‌وه‌ و به‌ڵێنیان داوه‌ هێزى چه‌كدار دروست بكه‌ن".

هەروەها "كۆبوونه‌وه‌كه‌ى فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانى گۆڕان به‌ سه‌رپه‌رشتى (مسته‌فاى سه‌ید قادر)، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ بەرواری ١٣ـى ئایارـى ٢٠١٨، له‌ گردى زه‌رگه‌ته‌ى شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌چووه‌".

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ (عوسمانى حاجى مه‌حمود) و (ئه‌نوه‌ر دۆڵانى) و (ئاواتى شێخ جه‌ناب) به‌شداربوون".

هه‌وڵه‌كانى فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ پێكهێنانى هێزى چه‌كدار له‌ كاتێكدایه‌، پێشتر "عه‌دنان عوسمان" هه‌ڵسوڕاوى بزوتنه‌وه‌كه‌ ئاشكراى كردبوو، كۆمارى ئیسلامى ئێران به‌ڵێنى پێداون چه‌كیان پێبدات.