یەکەم رۆژی رەمەزان دیاریکرا

ئەم بابەتە 13,174 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی ئایارـی ٢٠١٨، روانگەی گەردوونی لە زانکۆی کۆمەڵەی سعودیە رایگەیاند: کە بەپێی چەند حساباتێکی گەردونی و بەپێی کات و گۆشەی ئاوابوونی خۆر، ئەوە دەرکەوتووە کە ئەمشەو مانگ نابینرێت و سبەی تەواوکەری مانگی شەعبان دەبێت و رۆژی پێنجشەممە یەکەم رۆژی رەمەزانە.

بەپێی حساباتەکەی روانگەکە ئەمڕۆ کاتژمێر ٢:٤٨ خولەکی پاشنیوەڕۆ مانگ دەردەکەوێت و لە کاتژمێر ٦:٣٥ خولەکی ئێوارە بە گۆشەی ٢٨٦ پلە لە باکوری خۆرئاوا مانگ ئاوا دەبێت، لەکاتێکدا خۆر لە کاتژمێر ٦:٣٦ خولەکدا بەگۆشەی ٢٩٠ پلە ئاوا دەبێت، ئەمەش وادەکات تەمەنی مانگ کەم بێت و نەبینرێت.

بەڵام سبەی ١٦ـی ئایاری ،٢٠١٨ کە دەکاتە ٣٠ـی مانگی شەعبان خۆر لە کاتژمێر ٦:36 خولەکی ئێوارە بە گۆشەی ٢٩١ پلە ئاوا دەبێت، بەڵام مانگ لە کاتژمێر ٧:٤٠ خولەکی ئێوارە بە گۆشەی ٢٩٠ پلە ئاوادەبێت، ئەمەش وادەکات مانگ بۆ ماوەی ٦٤ خولەک ببینرێت.

بەپێی ئەم لێکدانەوەیەش بێت ئەوا ئەمشەو سێ شەممە مانگ نابینرێت و سبەی تەواوکەری مانگی شەعبان دەبێت و رۆژی پێنجشەممە ١٧ـی ئایاری ٢٠١٨ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت.