بە وێنە.. سروشتە جوانەکەی قەزاى ماوەت

ئەم بابەتە 1,496 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

قەزای ماوەت یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای سلێمانی، لە ساڵى ٢٠١٠ دا ژمارەی دانیشتووانی ناو ئەم قەزایە ٧٬٨٣٩ کەس بووە. قەزاکە تەنیا لە ناحیەی ماوەت پێکھاتووە.

قەزای ماوەت لە ڕووی جوگرافیەوە دەکەوێتە سنووری شارباژێڕی سەختەوە بەدووری ٥٥کم لەباکوری ڕۆژھەلاتی شاری سلێمانی، ھاوکات درێژ دەبێتەوە تاسەر سنوری ئێران و ھاوسنورە لەگەل کۆماری ئیسلامی ئێران.

لەڕووی ئیدارییەوە قەزایەکی نوێیە کە ناوەندی قەزای ماوەت و ١٠٠ گوند و ناوچە لەخۆ دەگرێت، ژمارەی دانیشتوانی گشتیشی بەپێی ئاماری فەرمانگەی ڕەگەزنامە و باری شارستانی ماوەت نزیکەی ٧٠ ھەزار کەسە، بەڵام دانیشتوانی راستەقینەی ئێستای سنورەکە لەو ژمارەیە کەمترە ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ پلانی حکومەتی بەعس و سیاسەتی ڕاگواستن و کۆچی زۆرە ملێ و جەنگی ئێران ـ عیراق بەگشتی بارودۆخی سیاسی کەلە مێژووی کۆن و نوێدا بەسەر ناوچەکەدا سەپێنراوە.

بەپێی بەڵگە مێژوویەکان لە سەرەتای سەدەی حەڤدەوە ماوەت مەڵبەندێکی ڕۆشنبیری و فەلسەفی گرنگ بووە، مەلا موسێی ماوەت وەک مامۆستا و زانایەکی فەلسەفی ئەو سەردەمە خاوەن گەورەترین قوتابخانە بووە و چەندین زانا لەسەردەستی ئەو قوتابخانە و مامۆستایە گەیشتونەتە پلەی باڵا، ھەربۆیە بە علام مەلا موسێی ماوەتی ناوی دەرکردووە.

به‌پێی سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌ نوسراوه‌كان، ماوه‌ت له‌ ساڵانی  ١٦٠٨ تـا ١٦١٩ بنكه‌ی ئیماره‌تی بابانه‌كان بوه‌  ئه‌و سه‌رده‌مه‌ له‌لایه‌ن میر (خان بداغ) ئیماره‌تی بابان به‌رێوه‌براوه‌.