زێدان لە کۆنگرە رۆژنامەوانی پێش یاریەکەی ریاڵ و بلباو چی ووت؟

ئەم بابەتە 623 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

زەینەدین زێدان بەشداری ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەی کرد کە تایبەت بە یاریەکەی ریاڵ و ئەتلەتیک بلباو لە ھەفتەی ٣٣ رێکخرابوو، کە بریارە شەوی چوارشەممە ئەنجام بدرێت.

زێدان: سەبارەت بە ھوھا کێشان لە سرودی نیشتمانی ئیسپانیا لە یاری کۆتایی جامی ئیسپانیا ؟ ئەوە ھیچ پەیوەندیەکە بە منەوە نییە من بڕیار لەسەر ئەو شتانە نادەم .

زێدان: بە بروای من ئەتلەتیک بلباو شایەنی ئەو پلەیە نییە کە ئێستا لێی دەبینرێ ، بە دڵنیاییەوە ئەوان بۆ بردنەوە دێنە سانتیاگۆ.

زێدان: نەخێر گرێبەست لەگەڵ ھیچ گۆڵچیەک ناکەین ، کیباش یەکێکە لە گۆڵچیە باشەکان بەڵام نیازمان نییە گرێبەستی لەگەڵ بکەین.

زێدان: ئێمە پێویستمان بە ھەموو یاریزانەکان ھەیە بە بەیڵ و بنزیماشەوە ، ئەوان ھیچ نیگەران نیین و دەیانەوێت زیاتر یاری بکەن و گۆڵی زیاتر تۆمار بکەن.

زێدان: سەبارەت بە پێکانی ئارتۆرۆ ڤیداڵ ؟ ئەو یاریزانێکی زۆر باشە ، ئێمەش نیگەرانین کە توشی پێکان بۆتەوە لەگەڵ ئەوەشدا بایرن خاوەنی چەندین یاریزانی بەتوانا و باشن بۆیە بە یاریزانێک ئەوان لاواز نابن.

زێدان: سەبارەت بەو رەخنە زۆرانەی لە یانەکەمان دەگیرێ ئەوانە ئەنتی ریاڵ مەدریدن ، راستە لە نێو ژوری خۆگۆرینیش بەردەوام قسە لەسەر ئەو رەخنانە دەکرێت بەڵام ئێمە دەمانەوێت خۆمانی لێ لابدەین.

زێدان: پێویست بەوە ناکات ھەموو رۆژێ بەرگری لە خۆمان بکەین لە کاتێک بەرگری لە خۆمان دەکەم کە شتێک رووبدات.

زێدان: خشتەی یاریەکانی ئەم ھەفتەیە بۆ ئێمە زۆر گونجاوە دەتوانین بۆ یاریەکەی بایرن پشوی زیاتر وەربگرین.

زێدان: لە ماوەیەکی تردا بەرنامەو کاری خۆمان بۆ وەرزی نوێ رادەگەیەنین بەڵام جاری رێگای زۆرمان لەبەردەمدایە با ئەم وەرزە کۆتایی بێت ئەوکات قسە لەسەر وەرزی داھاتوو دەکەین.

زێدان: پێویستە لەسەر بنزیمان گۆڵی زیاتر بکات خۆشی ئەوە باش دەزانێت ، منیش کاتێک کە یاریزان بووم ماوەیەک تووشی ئەم کێشەیە بوومەوە بەڵام خۆم بەدەستەوە نەدا بۆ چارەسەر کردنی پێویستە کاری زیاتر بکات.

زێدان: من زۆر دڵخۆشم کە بردنەوەی ژمارە ١٠٠ م لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید تۆمار کرد.

زێدان: چانس ؟ بەڵی من چانسم ھەیە چونکە لە باشترین یانەی جیھان کار دەکەم ئەویش یانەی ریاڵ مەدریدە.