رۆژنامەیەک نهێنییەک لەبارەی تەرمەکەی سەدام حسێنەوە ئاشكرادەکات

ئەم بابەتە 2,088 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەتی سعودی ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، حەلەی کچی سەدام حسێن لەگەڵ هێرشی چەکدارەکانی داعش بۆ پارێزگای سەڵاحەدین، بە فرۆکەیەکی تایبەت تەرمی باوکی بۆ وڵاتی ئوردون گواستووەتەوە.

رۆژنامەکە لە راپۆرتێکیدا لەبارەی چارەنوسی تەرمی سەدام حسێنەوە دەڵێت ” هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە حەلەی کچی سەدام تەرمی باوکی بە فرۆکەیەکی تایبەت گواستووەتەوە بۆ وڵاتی ئوردون و ئێستا لەو وڵاتە نێژراوە”.

ئاماژە بەوەشدەکات ” یەکێک لە شایەتحاڵەکانی ئەو پرسە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت دەڵێت ” ئەم قسەیە هیچ راستییەکی نییە و هەرگیز حەلە ناهاتووەتە عێراق”.

رۆژنامەکە لە زاری کەسێکی نزیکی عەشیرەتەکەی سەدام حسێنەوە دەڵێت ” تەرمی سەدام حسێن سەرۆکی رژێمی بەعس بۆ شوێنێکی نادیار گوێزراوەتەوە، جگە لەو کەسانەی کە تەرمەکەیان گواستووەتەوە، هیچ کەسێکی تر شوێنەکەی نازانێت، گۆڕەکە بۆردومان نەکراوە، بەڵکو تەقێنراوەتەوە، نەک گۆڕی سەدام، بەڵكو گۆڕی باوکم کە لە دەروازەی تکریتە، تەقێنراوەتەوە”.