نێچیرڤان بارزانی: حکومەتی عیراق پابەند دەبیت بەناردنی موچەی مانگانە

ئەم بابەتە 456 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

ئەمڕۆ دوای کۆبونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند حکومەتی عێراق پابەند دەبێت بەناردنی موچەی مانگانەی هەرێم.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی نیسانی ٢٠١٨، نیچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، ئەوەی ئێمە دەیزانین ئەوەیە، بەغدا پابەند دەبێت بە ناردنی ئەو بڕە پارەیەی بۆ مووچەخۆران ناردوویەتی، ئێمە پێمانوانییە کێشە لەمبارەیەوە دروستببێت.

هەروەها وتی کێشەی پاسەوانان چارەسەر دەکەین لەماوەیەکی نزیکدا.

ڕاشیگەیاند، ڕەوشى دارایی هەرێم لە ئێستادا بە جیاواز لە چەند مانگێک پێشتر باشترە و بەرەو باشبوونى زیاتریش دەڕوات.

سەبارەت بەچونی وەفدی هەریم بۆ بەغدا وتی، تەنیا لە راگەیاندنەکان گوێم لێبووە شاند دەچێتە بەغدا، هیچ شتێکی فەرمی لەنێوان ئێمە و بەغدا نییە بۆئەوەی شاند بچێت، و دانوستاندن لەنێوان هەردوولامان لە هەموو رووێکەوە بەردەوامدەبێت.

ئاماژەی بەوە کرد کە هەواڵی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران راستە و قسەیان لەسەر کردووە، بەڵام تاوەکو ئیستا کاتەکەیان دیارینەکردووە ئەم مانگە دەبێت یان مانگی داهاتوو.