بە بەڵگە.. پارتی بەڕێوبەرێکی دەست پاک بۆ بەڕێوبەرێکی دز دەگۆڕێت

ئەم بابەتە 3,445 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

بەڕێوبەری پشکینی تانکەرە نەوتیەکان کەسێکی دەست پاک و خاوەن کەسایەتیەکی بەرز بوو بەڵام بەهۆی ئەوەی کاری بۆ پارتی نەدەکرد لەپۆستەکەی لادەبرێت .

سۆران “یەکێک لە بەڕێوبەرە دەست پاک و داوێن پاکەکان لە یەکێک لە بازگەکانی پشکنینی تانکەرە نەوتەکان بەهۆی ئەوەی کار بۆ پارتی ناکات لەپۆستەکەی لادەبرێت و لەجێگای ئەو (فەرەیدون عبدالرحمان عەوڵا) دادەنرێت و دەبێت بە ئەڵقە لە گوێی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لابردنی سۆران بەهۆی ئەو بوختان و درۆیانەوە بوو کە لەلایەن فەرەیدونەوە بۆی دەکرێت و سەرکردایەتی پارتی ئاگادار دەکاتەوە لەوەی ناوبراو کەسێکی خراپەو پۆستەکەی بەخراپ و لەبەرژەوەندی تایبەتی خۆی بەکار دەهێنیت، لەکاتێکدا ئەم قسانە دوور بوون لەڕاستیەوە چونکە سۆران بەشاهیدی ئەوکەسانەی پێشتر کاریان لەگەڵ کردووە کەسێکی زۆر باش و دەست پاک بووە.

هەرچی فەرەیدون خۆیەتی بەر لەدەست بەکاربوونی خاوەنی تەنها خانوویەک دەبێت، بەلام دوای دەست بەکاربوونی سامانێکی زۆر بۆ خۆی کۆدەکاتەوە.

ئەو دەستکەوتانەی ناوبراو دوای وەرگرتنی پۆستەکەی بەدەستی دەهێنیت بریتین لە (ڤێلایەک و مەزرەعەیە) لە شەقلاوە و هەروەها لەزۆربەی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون خانوو ڤێلا بە بەرتیل وەردەگرێت لەوانە چەند دانەیەکیان: دوو خانو لە لاوان و ڤێلایەک و پارچە زەویەک لە دریم سیتی و پارجە زەویەکی گرانبەها لە وەزیران و لە ئیمپایەر شوقەیەک و لەدهۆکیش لە ئەڤرۆ سیتی شوقەیەکی گەورە و هەروەها لەچەند شوێنێکی تر بەهەمان شێوە بەبەرتیل چەندین پارچە زەوی و شوقەو خانوو وەردەگرێت.

جێی  باسە ئەو گەندەڵە زۆر شتی کردووە بەناوی کوڕو براکانیەوەو ئێستا زۆر لەخۆی دەترسێت کە کەشف ببێت چونکە ئێستا گەندەڵیەکانی کەوتۆتە دەست پەرلەمانتارێکی بوێرو بە گەرمی کاری لەسەر دەکرێت بۆ گەیاندنی بەدادگا.