بە بەڵگە: رووداو هەڵەی پێشکەشکارێکی پشتڕاستکردەوە

ئەم بابەتە 10,643 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

شەوی رابردوو ١٥ـی نیسانی ٢٠١٨، رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری بەرنامەی (١٠ پرسیار)ی کەناڵی رووداو رایگەیاند، کە لە کابینەکەی عەبادیدا بوونی نەبووە و ویستی وەک پرسیارێکی هەڵخەڵەتێنەر ئاڕاستەی سەرۆکی لیستی یەکێتی بکات، بەڵام لەڕاستیدا زانیارییەکانی پێشکەشکارەکا ناڕاست بوون و وەزارەتی مافی مرۆڤ لە کابینەکەی عەبادیدا بوونی هەبووە.

وەزارەتی مافی مرۆڤ یەکێکە لەوەزارەتەکانی کابینە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق  و بە فەرمانی دەسەڵاتی هاوپەیمانی ژمارە ٦٠ لە ساڵی ٢٠٠٣ پێکهێنرا لە کاتی تەشکیلکردنی یەکەم حکومەتی عێراق لەدوای پڕۆسەی ئازادی کە بە حکومەتی ئەنجومەنی حوکم ناسرابوو.

تا ئێستا وەزارەتەکە شەش وەزیری هەبووە کە بریتی بوون لە:

١- د.عبد الباسط الحديثي کە لەساڵانی (٢٠٠٣-٢٠٠٤) وەزیر بووە.

٢- د.بەختيار أمين لەساڵانی (٢٠٠٤-٢٠٠٥) وەزیر بووە.

٣- د.نەرمين عثمان لە ساڵانی (٢٠٠٥-٢٠٠٦) وەزیر بووە.

٤- د.وجدان سالم لە ساڵانی (٢٠٠٦-٢٠١٠) وەزیر بووە.

٥- د.محمد شياع السوداني لە ساڵانی (٢٠١٠-٢٠١٤) وەزیر بووە.

٦- د.محمد مهدي البياتي لەساڵانی (٢٠١٤-تا مانگی ئابی ٢٠١٥) وەزیر بووە.

وەزارەتەکە گرنگی دەدات بە مافەکانی هاووڵاتی عێراقی، لەگەڵ دۆسیەی بەندکراوەکان و قوربانییانی رژێمی پێشوو و گۆڕە بەکۆمەڵەکان.

پێکهاتەی وەزارەتەکە پێکدێت لە:

– وەزير

– بریکاری وەزیر بۆ کاروباری دارایی و ئابوری

– بریکاری وەزیر بۆ کاروباری توێژینەوە

– پشکنەری گشتی

– سەنتەری نیشتمانی بۆ مافی مرۆڤ

– فەرمانگەی کاروباری مرۆڤ

– فەرمانگەی بەدواداچووی لێهاتوویی و پاراستنی مافەکان

– فەرمانگەی پەیوەندییەکان و هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان

– فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی

– فەرمانگەی یاسایی

– فەرمانگەی کاروباری پارێزگاکان

– فەرمانگەی سەنتەری راگەیاندن

ئەم وەزارەتە لە ١٦ـی ئابی ٢٠١٥ بە بڕیاری حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەڵوەشێنرایەوە و لەگەڵ ئەم وەزارەتەشدا هەریەکە لە وەزارەتەکانی (وەزارەتی دەوڵەت بۆ کاروباری ژنان، وەزارەتی دەوڵەت بۆ کاروباری پارێزگاکان و وەزارەتی دەوڵەت بۆ کاروباری ئەنجومەنی نوێنەران) هەڵوەشێنرانەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە لە رۆژی ١٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ـدا ماڵپەڕی رووداو لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بە وەزیری مافی مرۆڤ کردوە و هەڵەی ئەو پێشکەشکارەی پشتڕاست دەکاتەوە کە وەزارەتی مافی مرۆڤ لە کابینەکەی عەبادیدا بوونی هەبووە.