دوو کۆمپانیای جیهانیی سیروان بارزانی به‌ به‌هه‌ده‌ردانی ملیۆنان دۆلار تۆمه‌تبار ده‌که‌ن

ئەم بابەتە 2,452 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

هه‌ردوو کۆمپانیای ئه‌جیلیتی کوه‌یتی و فرانس ئۆره‌نجی فه‌ره‌نسی داوای یاسایی له‌سه‌ر سێ به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیاکانی په‌یوه‌ندیکردن له‌ عێراق تۆمار ده‌که‌ن ئه‌ویش به‌هۆی خراپی به‌ڕێوه‌بردن و به‌هه‌ده‌ردانی ملیۆنان دۆلار.

له‌ ساڵی (٢٠١١) هه‌ردوو کۆمپانیای ئه‌جیلیتی کوه‌یتی و فرانس تیلیکۆم رێژه‌ی %٤٤ی پشکه‌کانی کۆمپانیای کۆڕه‌ک تیلیکۆمیان کڕییه‌وه‌ که‌ خاوه‌نه‌که‌ی سیروان بارزانی و چه‌ند که‌سێكی تر بوون.

عێراق تێلێکۆم پارێزگاری له‌هه‌ردوو پرۆژه‌که‌ی ئه‌جیلیتی و فرانس تیلیکۆم کردووه‌ که‌ ئه‌مه‌ش کۆمپانیایه‌کی هاوبه‌شی نێوان ئه‌جیلیتی PWSه‌ به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی و رێژه‌ی %٥٤ی پشکه‌کانی هه‌یه‌.

هه‌ریه‌که‌ له‌ ئه‌جیلیتی و ئۆرانج بڕی ١ ملیار دۆلاریان له‌ناو کۆمپانیای کۆڕه‌کدایه‌. داواکه‌ی عێراق تیلیکۆم له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی دوبه‌ی له‌دژی سیروان بارزانی تۆمارکراوه‌ و عه‌بدوڵا ساڵح عه‌قراوی سه‌رۆکی جێبه‌جێکاری کۆمپانیای سه‌دا ته‌کنه‌لۆجی که‌ کۆمپانیایه‌که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کۆڕه‌ک و عێراق سێڵ کارده‌کات که‌ کۆمپانیایه‌کی رکابه‌ری کۆڕه‌که‌. له‌ داواکه‌دا هاتووه‌، سیروان بارزانی که‌ فه‌رمانده‌ی سه‌ربازییه‌، به‌ناوی کۆڕه‌که‌وه‌ رێککه‌وتنێکی واژۆکردووه‌ له‌گه‌ڵ عێراق سێڵ که‌ هیچ خاڵێکی رێکه‌وتنه‌که‌ ئاشكرانه‌کراوه‌ به‌مه‌به‌ستی هێنانی کێبڵی فایبه‌ر ئۆپتیک.

یه‌کێکی تر له‌ تۆمه‌تباره‌کان ناوی ریمۆند سه‌میر زینه‌ ره‌حمه‌یه‌ که‌ له‌به‌رامبه‌ر رێکه‌وتنێکدا ده‌یان ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتووه‌ له‌ کۆڕه‌ک. هه‌ریه‌که‌ له‌ ریمۆند و بارزانی داوایان له‌ بانکی IBLی لوبنانی کردووه‌ که‌ بڕی ١٥٠ ملیۆن دۆلار قه‌رزیان پێبدات به‌ رێژه‌ی %١٣.٢٥ سووی ساڵانه‌.

عێراق تیلیکۆم ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه‌ که‌ سیروان بارزانی و ریمۆند لیژنه‌ی دارایی و بۆرسه‌یان به‌ هه‌ڵه‌دا بردووه‌ به‌وه‌ی که‌ ده‌بوو رێژه‌ی سووی ساڵانه‌ له‌و قه‌رزه‌ %٤ بێت. عێراق تیلیکۆم ئه‌وه‌شی وتووه‌ که‌ سیروان بارزانی قازانجی له‌و رێژه‌ی سووه‌ وه‌رگرتووه‌ له‌سه‌ر حسابی کۆڕه‌ک.

یه‌کێکی تر له‌ تۆمه‌تباره‌کان ناوی نه‌وزاد حسێن جوندی-یه‌ به‌وه‌ی که‌ زانیاری هه‌بووه‌ له‌باره‌ی خراپ به‌ڕێوه‌به‌ردنی ئیداره‌ی کۆڕه‌ک له‌لایه‌ن سیروان بارزانی و ریمۆنده‌وه‌ به‌ڵام لێی بێده‌نگ بووه‌. هاوکات که‌سێکی نزیک له‌ بابه‌ته‌که‌ رایگه‌یاندووه‌، که‌سێکی بیانی له‌ناو بابه‌ته‌که‌یه‌ و داواکای دژی سیروان بارزانی جوڵاندووه‌. هه‌ریه‌که‌ له‌ عه‌قراوی و بارزانی و بانکی IBL ئاماده‌نه‌بوون هیچ زانیارییه‌ک له‌و باره‌یه‌وه‌ بده‌ن به‌ ئاژانسی رۆیته‌رز.