کەناڵی ئێن ئاڕ تی جیاوازی لە پێدانی مووچەی کارمەندەکانی دەکات

ئەم بابەتە 2,742 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

مووچەی ئەو کارمەندانەی لە (زاخۆ و دهۆک)ەوە هاتوونەتە سلێمانی و لە کەناڵی میدیای (ئێن ئاڕ تی) کار دەکەن زیاترە لەو کارمەندە سۆرانییانەی کە خەڵکی پارێزگای سلێمانین.

سەرچاوەیەک بە سایتی (متمانە)ی ڕاگەیاند، لەناو کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) مووچەی هەرکارمەندێک (٨٥٠) هەزار دینارە و مووچەی جێگربەش و بەرپسی بەشەکانیان لەسەرو ملیۆنێک دینارەوەیە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە کارمەندانی تری کەناڵەکە بە مووچەیەکی زۆر کەم ئیشیان پێ دەکرێت بەجۆرێک بەشێکی زۆر لە پێشکەشکارە دیارەکانی کەمتر لە (٧٠٠) هەزار دینار وەردەگرن.

دانانی ئەم کارمەندانە لەناو کەناڵەکەدا لەسەر داوای پاراستنی پارتی دیموکڕاتی کوردستان بووەو بۆ ئەوە بووە تا لەنزیکەوە چاودێری کەناڵەکە بکرێت و ئاگاداری بەرنامە و کارو چالاکییەکانیان بێت، هاوکات بۆ ئەوەشە هەرکاتێک ویستیان لە کەسێک یان لایەنێکی سیاسی بدەن سود لەو کارمەندانە وەربگرن و بە پێدانی زانیاری لە لایەن (پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان)ەوە زیاتر دەرفەتی سەرکەوتن بەدەست بهێنن.