رەفعەت عەبدوڵڵا: نەجمەدین كەریم لە ناو یەكێتیی نەماوە

ئەم بابەتە 1,064 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

بەرپرسێكی باڵای یەكێتیی رایدەگەیەنێت، نەجمەدین كەریم یەكێتی نەماوە، با هەر لە دوورەوە بڵێت ئەندامی سەركردایەتیم.

(رەفعەت عەبدوڵڵا)، بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ تەلەفزیونی کەناڵی روداوی سەر بەپارتی لە وەڵامی پرسیاری “ئەی دۆخی (نەجمەدین كەریم) چۆنە؟ خۆی دەڵێت هەر ئەندامی سەركردایەتیم، بەڵام هەندێ‌ لەبەرپرسانتان بە یەكێتی نازانن؟”.

رەفعەت عەبدوڵڵا وتی” لەدوای رووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەرەوە، د.نەجمەدین چووە هەولێر لەكاتێكدا دەبوو بێتە سلێمانی، بەوەش خۆی یەكلایی كردەوە كە چییە ‌و ئێستا د.نەجمەدین یەكلایی بووەتەوە و لەناو یەكێتی نەماوە.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی جەختیشكردەوە” با هەر لە دوورەوە بڵێت ئەندامی سەركردایەتیم، هیچ كاریگەرییەكی نییە. ئێمە دەڵێین یەكێتی نەماوە جا وازی لە سیاسەت هێناوە یان كارێكی دیكە دەكات، ئەوە پەیوەندی بەخۆیەوە هەیە”.