گومان ده‌كرێت له‌ دانانى عومه‌رى سه‌ید على به‌ ڕێكخه‌رى گشتى گۆران

ئەم بابەتە 2,440 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

كوره‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا لایه‌نگرى (عومه‌رى سه‌ید علی)ن و هه‌ریه‌ك له‌ (قادرى حاجى على و عوسمانى حاجى محمود)یش له‌مه‌ نیگه‌رانن.

ڕۆژنامه‌ى (ژیان) بڵاوى كردوه‌ته‌وه‌، هەڵسوڕاوێكی بزوتنەوەی گۆڕان هۆكاری قوڵبونەوەی كێشەكانی باسكرد، بەشێوەیەكی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بەسەر دوو بۆچوندا دابەشبوون، بۆچونێكیان جەخت دەكات كە زیاد لەجارێك داوا لەنەوشیروان مستەفا كراوە چارەنوسی (كۆمپانیای وشەو تاپۆی گردەكەو موڵك‌و پشكەكانی تری گۆڕان) یەكلابكاتەوە بەڵام نەیكردووە، لێرەشەوە گومانیان لەتەواوی هەنگاوەكانی دوای ئەوە بۆ دروستبووە، لە هەڵبژاردنی خانەی ڕاپەڕاندنەوە تادەگاتە تاپۆكردنی (گردی زەرگەتە و پشك‌ و موڵكەكانی تری بزوتنەوەی گۆڕان) لەسەر كوڕەكانی نەوشیروان مستەفا.

گومانەكە لەوەدا چڕبۆتەوە كەدانانی ڕێكخەری ئێستای بزوتنەوەی گۆڕان (عومەری سەید عەلی) لەبنەمادا سەفقەیەكی سیاسی بوبێت.