كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن به‌ سیاسه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ى به‌شێك له‌ بێژه‌ره‌كانى له‌ خۆى دوور خسته‌وه‌

ئەم بابەتە 6,882 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

دواى داخستنى له‌ ئێستادا كه‌ناڵى (كه‌ى ئێن ئێن) زمان حاڵی بزوتنەوەی گۆڕان سه‌رقاڵى دووباره‌ ده‌ست به‌كاربوونیه‌تى و هه‌رچه‌نده‌ بریار بوو ڕۆژی (٥)ى ئەم مانگە په‌خشى ئه‌و كه‌ناڵه‌ ده‌ست پێبكاته‌وه‌ به‌ڵام له‌ ئێستادا ده‌نگۆى ئه‌وه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ كۆتاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا په‌خشى کەناڵەکە ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

به‌ پێى زانیاری ناو كه‌ناڵه‌كه‌ (كه‌ى ئێن ئێن) سیاسه‌تێكى وای دارشتوه‌ كه‌ ئه‌و كارمه‌نده‌ى خۆى مه‌به‌ستى نه‌بێت ناچارى ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ى بكات، هۆكارى ئه‌مه‌شى بۆ ئه‌وه‌ گه‌راندۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌داى ئه‌و كارمه‌ندانه‌ له‌گه‌ڵ سیاسه‌تى كه‌ناڵه‌كه‌ ناگونجێت.