بورجەکان – بەختی ئەمڕۆت بزانە

ئەم بابەتە 7,200 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

١- بورجی كاور:… ٣/٢١ بۆ ٤/١٩

کۆمەڵێك هەل چاوەڕوانت دەکات پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بە تەواوی هەوڵتداوە بەرەوپێشەوە بچیت ئێستا بەرهەمەکەی وەردەگریت.

٢- بورجی گا:… ٤/٢٠ –بۆ ٥/٢٠

کەسێکی نزیك لێتەوە کۆمەڵێك ئامۆژگاریت دەکات کە سوودیان دەبێت بۆ باشترکردنی ژیانت و گۆڕینی بیرۆکەکانت بەرەو باشتر.

٣- بورجی دووانە:… ٥/٢١ بۆ ٦/٢١

بیر لەوە دەکەیتەوە لەم چەند ڕۆژەدا بڕیارێكی گەورە بدەیت و لە هەموو شتێك دووربکەویتەوە، ئارامبە و مەکەوەرە ژێر کاریگەری هەستەکانت.

٤- بورجی قرژاڵ:… ٦/٢٢ بۆ ٧/٢٢

هەلی ئەوەت بۆ دەڕەخسێت ببیت بە سەرپەرشتیاری پڕۆژەیەکی گرنگ، بڕوات بەخۆت هەبێت کە دەتوانیت باشترین ئەنجام بدەیت.

٥- بورجی شێر:… ٧/٢٣ بۆ ٨/٢٢

لەگەڵ هاوژینەکەت کاتی خۆش بەسەر دەبەیت و هەست دەکەیت لە یەکتر تێدەگەن، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر لایەنی دەروونیت دەبێت و ئارامت دەکاتەوە.

٦- بورجی فەریک:… ٨/٢٣ بۆ ٩/٢٢

هەست بە بێزاری دەکەیت و ناتوانیت لە هیچ شوێنێك بحەوێیتەوە بەهۆی ئەوەی لەم ماوەیەدا زۆر هیلاک بوویت، هەوڵبدە کات وەربگریت بۆ حەوانەوە.

٧- بورجی تەرازوو:… ٩/٢٣ بۆ ١٠/٢٢

هەموو شتەکان بەیەکەوە سەرهەڵدەدەن بۆیە دەبێت زیاتر هەوڵبدەیت بۆ ئەوەی بتوانیت هەموو ئەرکەکانت جێبەجێ بکەیت و دوایان نەخەیت.

٨- بورجی دووپشک:… ١٠/٢٣ بۆ ١١/٢١

پێدەچێت بەهۆی گەورەبوونی کێشەکانی ژیانتەوە هەندێك کەس دەست تێوەربدەنە ژیانت و هەوڵی چارەسەرت بۆ بدەن، ڕێگەیان پێبدە هاوکاریت بکەن.

٩- بورجی کەوان:… ١١/٢٢ بۆ ١٢/٢١

ئەگەر هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەیت هەوڵبدە هاوڕێکانت ببنیت و باسی ترس و خەمەکانی دڵی خۆت بکەیت بۆیان بۆ ئەوەی ڕزگارت بێت لە فشارەکان.

١٠- بورجی گیسک…: ١٢/٢٢ بۆ ١/١٩

دووربکەوەرەوە لە کێشە و ناخۆشییە بێسوودەکان، هەوڵبدە پەیوەندیت لەگەڵ هەموواندا باش بکەیت و نەبیت بە یادگارییەکی ناخۆش بۆ هیچ کەسێك.

١١- بورجی سەتڵ:… ١/٢٠ بۆ ٢/١٨

بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان دەبێت هەوڵبدەی هۆکاری دروستبوونیان بدۆزیتەوە بۆ ئەوەی بتوانیت لە ڕیشەوە کۆتاییان پێ بهێنیت.

١٢- بورجی نەهەنگ:… ٢/١٩ بۆ ٣/٢٠

بیر لەوە دەکەیتەوە گەشت بکەیت بۆ دەرەوەی وڵات بە مەبەستی کارکردن و لەم ماوەیەدا بە تەواوی هەوڵ بۆ ئەوە دەدەیت.