لەگردی زەرگەتەی گۆڕان هۆشیار عومەر ئەندامی ژووری پەیوەندیە دیبلۆماسیەکان لێی دەدرێت

ئەم بابەتە 176,676 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەشەرکردن لەنێوان ئەندامەکانی و گۆڕینی چەند پۆستێک بەهۆی ناکۆکی نێوان باڵەکان کۆتای پێهات.

عوسمانی حاجی مەحمود و هۆشیار عومەر عەبدوڵا لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان لێیان دەبێت بەشەڕو دەمەقاڵێ و دواتر بەناوبژیوانی ئەندامە بەشداربووەکانی تر شەڕی نێوانیان کۆتای پێدەهێنرێت.

دوای ئەوەی لەناوکۆبوونەوەکەدا شەڕەکەیان کۆتای پێدەهێنرێت (عوسمانی حاجی مەحمود) هەمان ڕۆژ (دارای جەریدە) و دوو لە پیاوەکانی لەسەر فەرمانی (عوسمانی حاجی مەحمود) دەڕۆن بۆ گردی زەرگەتە بە نیازی لێدان لە (هۆشیار عومەر عەبدوڵا).

هەر لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی جڤاتدا دوای شەڕەکە ئەندامانی جڤات کۆدەنگیەک پێک دەهێنن دژی (عوسمانی حاجی مەحمود) و لە بەرپرسی هەڵبژاردنەکان لە گەرمیان دووری دەخەنەوەو (ئاواتی شێخ جەناب) لەشوێنەکەی دادەنێن.

ئەمەش عوسمانی حاجی مەحمودی هێندەی تر لە گۆڕان نیگەران کردووەو ئەگەری واز هێنانی لە بزوتنەوەکەی هێندەی تر زیاد کرد کەپێشتر چيند جارێک دەیوسیت واز بهێنیت، بەڵام بەهۆکارو پاساوی جۆر بەجۆر لەناو گۆڕاندا دەمایەوە.