پۆلیسی ئینته‌رپۆل لیسته‌ تیرۆرییه‌كه‌ی توركیا ڕاده‌گرێت

ئەم بابەتە 2,047 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

ئینته‌رپۆل لیسته‌ تیرۆرییه‌كه‌ی توركیا كه‌ ناوی “ساڵح موسلیم”ی تێدایه‌ راده‌گرێت و ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كار به‌و لیسته‌ بكات.

دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو حكومه‌تی توركیا لیستێكی سوورى بڵاوكرده‌وه‌و ناوی نزیكه‌ی (٥٠) كه‌سی تێدابوو له‌وانه‌ش (ساڵح موسلیم) هاوسه‌رۆكی پێشووی (په‌یه‌ده‌) و (فه‌تحوڵا گیوله‌ن) سه‌رۆكی ره‌وتی خزمه‌ت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تى توركیا داواى له‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی دادوه‌ری وڵاته‌ی كرد رێوشوێنی پێویست بگرنه‌ به‌ر بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌، دواتر ره‌وانه‌كردنی كه‌یسه‌كانیان بۆ (پۆلیسی ئینته‌رپۆل) به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی بڕیاری ده‌ستگیركردنیان، به‌ڵام پۆلیسی ئینته‌رپۆل ئه‌و داوایه‌ی توركیا له‌ ئێستادا راگرتووه‌ و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ هۆكاری سیاسی له‌ پشت ده‌ركردنی ئه‌و لیسته‌وه‌ هه‌یه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ (وه‌زاره‌تی دادی سوید) داوایه‌كی ئه‌نقه‌ره‌ی بۆ ده‌ستگیركردنی (ساڵح موسلیم) ره‌تكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، كه‌ ناوبراو له‌ خاكی سوید نه‌ماوه‌.