گرنگی خواردنی ئۆمێگا _٣_ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ

ئەم بابەتە 1,628 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

ترشه‌ چه‌وری (ئۆمێگا_٣_) خۆراكێكی زۆر گرنگه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.

زانایانی بواری خۆراك ئامۆژگاری مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ (ئۆمێگا_٣_) بخۆن تا ته‌ندروستیان باش بێت، چونكه‌ بۆ دڵ باشه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌توانرێت ماسی سه‌له‌مون و زه‌یتی زه‌یتون و چه‌ره‌سات بخورێت تا سوودی بۆ دڵ لێوه‌ربگریت.

هه‌روه‌ها سوودی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی جه‌سته‌ به‌گشتی و پێست و جومگه‌كان و چاو و مێشك به‌تایبه‌تی، په‌یوه‌ندی نێوان خانه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ چالاك ده‌كات.