بورجەکان – بەختی ئەمڕۆت بزانە

ئەم بابەتە 7,844 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

١- بورجی كاور:… ٣/٢١ بۆ ٤/١٩

‎هەوڵبدە پارێزگاری لە پەیوەندیەکانت بکە لەگەڵ هاوڕێ و هاوکارەکانت بۆ ئەوەی تووشی گرفت نەبیت لە کارەکانت و هەموو شتێک ئاسایی بێت، زۆر ئارەزووی سوپرایزی خۆش دەکەیت هەربۆیە ئەمڕۆ ڕەنگە خۆشەویستەکەت لەشوێنێکی خۆش لە خوانێکدا خۆشترین سوپرایزت بۆ ئامادەبکات، خواردنەوەی قاوە کاریگەری سلبی لەسەر تەندروستیت هەیە.

٢- بورجی گا:… ٤/٢٠ –بۆ ٥/٢٠

‎داواکردنی هاوکاری لە هاوپیشەکانت گرنگە ئەگەر دەتەوێت بگەیت بە ئامانجەکانت و پێویست بە ڕەتکردنەوە ناکات، زۆر پێویستت بە پشتیوانی خۆشەویستەکەت هەیە، هەربۆیە هەوڵبدە ڕاستگۆ و ئاشکرا مامەڵەی لەگەڵدا بکە، خۆت بەدووربگرە لە خواردنی شەکر و چەوری.

٣- بورجی دووانە:… ٥/٢١ بۆ ٦/٢١

‎ئەمڕۆ گونجاوە بۆ گەڕان بەدوای کاری نوێ لەپاش دروستبوونی هەموو ئەو کێشانەی تووشبووی لە کارە کۆنەکەت و دەتوانیت هەنگاوی نوێ بنێیت، کاتێک هەست بە توڕەیی زۆر دەکەیت هەوڵبدە بێدەنگبە و هێندە گفتوگۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت مەکە و بەئاشکرا و ڕوونیش بدوێ، ئاگاداری گۆڕانی کەشوهەوابە کار لە تەندروستیت نەکات.

٤- بورجی قرژاڵ:… ٦/٢٢ بۆ ٧/٢٢

‎کێشەکانی کارەکەت زۆرە و ناتوانیت هەمووی بەئاسانی چارەسەربکەیت لەیەک کاتدا، هەوڵبدە کەمێک لۆژیکی بە لەو چوارچێوەیەدا، خۆشەویستی خۆت بۆ خۆشەویستەکەت دەربڕە لەڕێگای ئەو شتانەی پێشکەشی دەکەیت، هەوڵبدە بچۆرە دەرەوە یان ڕاهێنان بکە لە سروشتدا.

٥- بورجی شێر:… ٧/٢٣ بۆ ٨/٢٢

‎هەموو ئەو پلانەی بۆ کارەکەت داتناوە باشە و خێری لەدوادەبێت بۆ ئەوەی هەندێک ئامانجی گرنگ بەدیبهێنێت، هەنگاوی نوێ دەنێن لەگەڵ خۆشەویستەکەت و پەیوەندیتان زیاتر جێگیر دەبێت و سەرکەوتوو دەبن، هەوڵبدە پارێزگاری لە ڕێکی لەشولارت بکە.

٦- بورجی فەریک:… ٨/٢٣ بۆ ٩/٢٢

‎ڕێککەوتن و بەستنی پەیوەندی لەکارەکەت دەبێتە هۆی ئاسوودەکردن و ئاسانکردنی کارەکانت و گونجاندن لەگەڵ هاوپیشەکانت، ئەمڕۆ سەرنجی هەمووان ڕادەکێشیت و کەسی گونجاو دەدۆزیتەوە بۆ ژیانت، هەوڵبدە هەندێک ڕاهێنانی وەرزشی بکە.

٧- بورجی تەرازوو:… ٩/٢٣ بۆ ١٠/٢٢

‎لەڕووی پیشەییەوە هەنگاوی گرنگ و سەرکەوتوو دەنێیت بەهۆی تواناکانی خۆتەوە، خۆشەویستەکەت هەمیشە هاوبەشی کارەکانتە و دەیەوێت پەیوەندیتان باشتر بکات، ئەگەر تەندروستیت ناجێگیرە پرسی پزیشک بکە پێش خواردنی دەرمان.

٨- بورجی دووپشک:… ١٠/٢٣ بۆ ١١/٢١

‎مێشک و بیرت سەرقاڵە بە کارەوە و ئارەزوو و خواستی زۆر هەیە، بەڵام هەوڵبدە پشوو بدە هێمن بیربکەرەوە، هێندە پەستان مەخەرە سەر خۆشەویستەکەت، چونکە بەقۆناغێکی هەستیار و قورسدا تێدەپەڕێت و دەبێت ئاگاداری بیت، ڕۆژانە ژەمی خواردنەکانت بەباشی بخۆ.

٩- بورجی کەوان:… ١١/٢٢ بۆ ١٢/٢١

‎هەلێکی زۆر لەبەردەمتدا هەیە بەڵام هەوڵبدە باشترین هەڵبژێرە، ڕەنگە هەندێک بابەتی زۆر هەستیار لەنێوانی خۆت و خۆشەویستەکەت ڕوودەدات کەڕەنگە لەپێناو قوڵترکردنەوەی پەیوەندیتان بێت، پێویست بە خەوی زیاترە تا پشوو بدەیت.

١٠- بورجی گیسک…: ١٢/٢٢ بۆ ١/١٩

‎پێویستت بەهەندێک هاوکاری هەیە گرنگ هەیە بۆ ئەوەی لەم قۆناغە تێپەڕیت و کارەکانت ئاسان بێت، هەوڵبدە پرس بە کەسانی شارەزا بکە، سوود وەربگرە لە مەرجەکانی خۆشەویستەکەت، دەنا پەیوەندیتان باش نابێت، لەڕێگەی کەسانی شارەزاوە سیستیمی خۆراکیت ڕێکبخە.

١١- بورجی سەتڵ:… ١/٢٠ بۆ ٢/١٨

‎پێویستە خێراتر چارەسەری ئەو کێشانە بکەیت کە ئەم هەفتەیە ڕووبەڕووی بووەتەوە، کەسێکی زۆر بە سۆز و میهرەبان و بەویژدانیت بەڵام هەوڵمەدە خۆشەویستەکەت بقۆزیتەوە بۆ ئامانجەکانی خۆت، پارێزگاری لە تەندروستیت بکە.

١٢- بورجی نەهەنگ:… ٢/١٩ بۆ ٣/٢٠

‎بەهۆی هەوڵ و ماندووبوونتەوە ستایش دەکرێیت، لەڕێگای سەرخستنی کارەکانت بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە، هەندێک گۆڕانکاری لەڕەفتاری خۆشەویستەکەت دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی تۆ، بەڵام بیربکەرەوە باشتر، خۆت بەدووربگرە لە خواردنی نیشاستە.