پەتای قسەکردنی بەهارە یەکگرتووشی گرتۆتەوە

ئەم بابەتە 1,014 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

ساڵانە لەکاتی گەیشتن بە وەرزی بەهار سەرکرادایەتی کورد بە گشتی و (مەسعود بارزانی) بەردەوام قسەی لێداوانی نوێ دەدەن وەکو موژدەیەک بۆ گەلی کورد پێدەچێت ئەمساڵ ئەو پەتای قسەکردنە ئەندامانی یەکگرتووی ئیسلامیش گرتبێتەوە.

(ئه‌بوبه‌كر كاروانی) پەرلەمانتاری کوردستان و ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی رایگه‌یاند، “گه‌ر نه‌گه‌یشتنه‌ هیچ ئه‌نجامێك پێویسته‌ كورد به‌ یه‌ك دیدی هاوبه‌ش و به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ وڵاتانی هه‌رێمی و دۆستانمان بڕیارێك له‌باره‌ی دۆخه‌كه‌ بده‌ن، چونكه‌ ڕیفراندۆم به‌رده‌وام وه‌ره‌قه‌ و بژارده‌یه‌كی گرنگه‌ به ‌ده‌ست كورده‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌غدا و هه‌ركاتێك بمانه‌وێت كارای ده‌كه‌ینه‌وه‌.

ئەم قسانەی ناوبراو دوای لێدوانەکەی (مەسعود بارزانی) سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هات کە رایگەیاندبوو، گەر (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەهەوڵی دیبلۆماسی سەرکەوت و نەبوو نەیتوانی لەگەڵ حکومەتی ناوەند بگاتە ڕێکەوتن ئەوکات وەک و کەسی یەکەمی هەرێم دەگەڕێتەوە سیاسەت و دەست دەکاتەوە بە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی سەرەتاش بە لادانی سڕکردنی ئەنجامی (ڕیفراندۆم) دەست پێدەکات.