ئەگەر پارتی هاوپەیمانێکی ئاوا بەهێزی ئێرانە چۆن ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەخاتە ئەستۆی یەکێتی

ئەم بابەتە 1,360 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

(نەوزاد هادی) پارێزگاری هەولێر هەموو ئەو هاوپەیمانیانە پشت ڕاست دەکاتەوە کە لەنێوان (پارتی و ئێران)دا هەیە، بێئاگا لەوەی حزبەکەی بەردەوام (ئێران) و (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) بەهۆکاری لەدەستدانی (ناوچە دابڕیندراوەکان و کەرکوک) دادەنێت.

(نەوزاد هادی) پارێزگاری هەولێر لە سەردانەکەیدا بۆ ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران زۆر بەگەرمی سوپاسی دەسەڵاتدارانی وڵاتی ئێران دەکات و داوایان لێدەکات بەردەوامبن لە هاوکاریەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕووی ئابووری سەربازیەوە، سوپاس کردنەکەی پاریزگاری هەولێر لە کاتێکدایە کە حزبەکەی ناوبراو وڵاتی (ئێران) بەهەڕەشە دەزانن بەسەر کورد و کوردستان، پێیان وایە ئەوان هاوکاری سوپاو حەشدی شەعبی بوون بۆ گەڕانەوەیان بۆ پارێزگای (کەرکوک).

پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە کە (پارتی دیموکراتی کوردستان و دەسەڵاتدارانی وڵاتی ئێران) هاوپەیمانێکی ئاوا بەهێزن چۆن و بەچی داتاو زانیاریەک (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) تۆمەتبار دەکەن بەوەی (١٦)ی ئۆکتۆبەر بەهۆی ئەوانەوە ڕووی داوەو لە (%٥١) خاکی هەرێمیان پێ لەدەست داوە. یاخود ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان (ئێران) بەهۆکار دادەنێت ئێستا چۆن باس لە ڕۆڵی ئێران دەکات لە پاراستنی خاكی هەرێم؟