هەرێم مەرجێکی تری بەغدای پەسەند کرد

ئەم بابەتە 2,928 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرای کرد کە حکومەتی هەرێم رازی بووە لە رێگای (سۆمۆ)وە کۆمپانیای فرۆشتنی نەوتەوە، نەوتی هەرێم بفرۆشرێت.

رۆیتەرز بڵاویکردەوە لە زاری دوو سەرچاوەی باڵای بەشدار لە گفتوگۆكاندا کە بەو ئاژانسەی راگەیاندووە” حكومەتی هەرێم ڕازی بووە بە هەناردەكردنەوەی نەوت و دانانی پارەكەی لە ڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆ وە بەلام بەو مەرجەی مافی ئەوەی هەبێت بڕێك نەوت بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی بەكاربهێنێت و بەغداش شایستە داراییەكانی ڕوز نەفت خەرج بكات”.

ڕۆیتەرز نوسیویەتی: هەولێر داوای چارەسەرێكی بەپەلە دەكات و بەغداشی ئاگادار كردۆتەوە بەڵام تاوەكو ئێستا بەغدا وەڵامی نەداوەتەوە.

ئاماژەی بەوەش كردووە لەكاتی سەردانی دییر كاسیمرۆ جێگری سەرۆكی كۆمپانیای (ڕوز نەفت) بۆ بەغدا لەگەڵ ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق تاوتوێی ئەو پرسە كراوە.